له دیانا ده‌رباره‌ى ره‌وشی ئافره‌تان له یاساكانی هه‌رێم سیمنارێك به‌رِێوه‌چوو
ئه‌م سیمیناره له‌لایه‌ن د. مونا یۆخه‌ننا مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلیژی یاسا‌و رامیاری زانكۆی سه‌لاَحه‌دین پێشكه‌شكرا.
له‌سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا ئیڤان جانی سه‌رنووسه‌رى گۆڤاری دیانا سازكردنی ئه‌م جۆره سیمینارانه‌ى به‌رزنرخاند بۆ پێناسه‌كردنی مافه‌كانی ئافره‌ت و شرۆڤه‌كردنی ئه‌و یاسایانه‌ى په‌یوه‌ندیان به پرسی ژنانه‌وه هه‌یه.
د. مونا ئاماژه‌ى بۆ مێژووی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و، چه‌ندین یاسای په‌یوه‌ست به مافی ئافره‌تانی شرۆڤه‌كرد، به‌تایبه‌تیش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كه‌له‌به‌رو ناته‌واویانه‌ى كه له‌یاساكان به‌دی ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌یان
