به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوره‌سمی رۆژی نیشتمانی و یه‌كگرتنی میرنشینه‌كانی ئیمارات له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو
له وته‌یه‌كدا كونسڵی گشتی ئیماراتی یه‌كگرتوو گوتی له قۆناغی دروست كردنی هه‌ممومان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵماندا تا بنیاتی ده‌وڵه‌تی خۆمان بنێین ، دواتر قۆناغێكی نوێ ده‌ستی پێكرد ئه‌ویش پێشكه‌وتن بوو له‌بواره جیاوازه‌كانی ژیان و به‌تایبه‌تیش وه‌به‌رهێنان .
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا عه‌بده‌ڵڵا تونهیجی كونسڵی گشتی ئیماراتی یه‌كگرتوو گوتی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیمان باشه و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه كه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كۆمپانیاكانی ئیمارات روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و بتوانن هه‌لی كاركردن بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت .
