2ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكى ئایینى قه‌زاى سۆران له رێگه‌ى ده‌ركردنى به‌یاننامه‌یه‌ك ئیدانه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى فه‌رمانده‌یی دیجله له ناوچه دابراوه‌كان ده‌كه‌ن له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا زانایانى ئایینى رایانگه‌یاند: ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكى ئایینى به پێویستى ده‌زانین هه‌ڵوێستى ناره‌زایی خۆمان له هه‌مبه‌ر له‌شكركێشى و پێكهێنانى ئۆپه‌راسیۆنى هێزه‌كانى دیجله رابگه‌یه‌نین چونكه ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ك خزمه‌ت به قۆناغى ئێستای كوردستان ناكات به‌ڵكو باردۆخى سیاسی و پرۆسه‌ى دیموكراسی و گه‌شه‌ى ئاوه‌دانى به‌ره‌و دواوه كشانده‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشێوی و نائارامى دروست كردووه له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكى ئایینى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پشتگیری خۆمان بۆ هه‌ر هه‌ڵوێست و هه‌نگاوێك دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه خزمه‌ت به ره‌وشى هه‌رێم و ئاسایشى كوردستان بكات هه‌روه‌ك ده‌شخوازین ئه‌م ئه‌م وه‌زعه نه‌بێته هۆكاری له‌باربردنى مافه‌كانى كورد و شێواندنى پرۆسه‌ى ئازادى.