له‌ دووزخورماتوو نه‌ناسراوان به‌لێنده‌رێكی كورد ده‌رِفێنن

له‌ دووزخورماتوو نه‌ناسراوان به‌لێنده‌رێكی كورد ده‌رِفێنن
2ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- ماوه‌ی 3 رِۆژه‌ له‌قه‌زای دووزخورماتوو به‌لێنده‌رێكی كورد رِفێنراوه‌و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ سۆراغێكی نییه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو راگه‌یاند: له‌ رِۆژی 29 / 11 له‌نێوان تكریت و دووزخورماتوو له‌ نزیك گوندی یه‌نگیچه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو حه‌سه‌ن شاره‌ ده‌رِفێنن كه‌ به‌لێنده‌ره‌، تا ئێستا هێزه‌كانی ئه‌منی نه‌یانتوانیوه‌ بیدۆزنه‌وه‌.
Top