حاجى ئۆمه‌ران.. گه‌رِانه‌وه‌ى كاروانێكى ترى په‌نابه‌ران له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان

حاجى ئۆمه‌ران.. گه‌رِانه‌وه‌ى كاروانێكى ترى په‌نابه‌ران له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان
١ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- دواى چه‌ندین ساڵ له‌ئاواره‌یىء ژیانى تاراوگه‌ به‌هۆى به‌رقه‌رارى ئاسایشء ئارامى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ژیانء باش بوونى لایه‌نى ئابورى هاوولاَتیان، كاروانێكى ترى په‌نابه‌ران له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ زێدى خۆیان.

عه‌باس ئه‌میر به‌رێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچ به‌رانى سۆران راگه‌یاند: كاروانى ئه‌مجاره‌ى ئاواره‌بووان كه‌ له‌ ساڵى (1988) ئاواره‌ى ولاَتى ئێران ببوون و له‌ كۆمه‌ڵگاى زێوه‌ى سنورى پارێزگاى ورمىَ نیشته‌جێكرابوون پێك هاتبوون له‌(57) كه‌س له‌ (12) خێزان.
Top