راوێژکاری حکومەتی نەمسا بۆ کاروباری کریستیانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەکات
شاندی میوان لەلایەن بەڕێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندن سەرەتا بەخێرهاتنی گەرمیان کرا و هیوای کاتێکی خۆشی بۆ خواستن لە سەردانەکەیان بۆ هەریمی کوردستان .
لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا باس لە رەوشی هەرێمی کوردستان و فرە ئاینی و ئاینزایی کرا و هەموولایەک خۆشحاڵی خۆیان بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هیوایان خواست ژیانی لێبووردەیی و رێزگرتن لەیەکتر لە نێوان ئاین و ئاینزاکانی کوردستان ببێتە نموونەیەک بۆ هەموولایەک لە ناوچەکەدا .
پاشان باس لەکارکردن و هەماهەنگی هاوبەش کرا بۆ پشتگیری زیاتری وڵاتانی ئەوروپا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەوبارەیەوە هاوڕابوون .
