له‌به‌ر هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی دیجله‌ وه‌زیرانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا دواخست

له‌به‌ر هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی دیجله‌ وه‌زیرانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا دواخست
28ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا حكومه‌تی به‌غدا رازی نه‌بووه‌ داواكارییه‌كانی كورد له‌به‌رچاو بگرێت له‌وانه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌ وه‌زیرانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا دواخست كه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.
بڕیار بوو هه‌ردوو وه‌زیر له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دوایین رێككه‌وتن له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ئیمزابكه‌ن.
Top