ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه
(عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) ده‌ڵێت: \""ئه‌مڕۆ سایتی خه‌ندان دیمانه‌یه‌كی منیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌داخه‌وه ڕاستیی بابه‌ته‌كه‌یان شێواندووه و ڕاست و چه‌پ، چی‌یان پێ سه‌رنجڕاكێش و جێی سه‌رنجی خوێنه‌ران بووه، به مانشێتی گه‌وره له مالپه‌ره‌كه‌ی خۆیاندا گوتوویانه و نووسیویانه، بۆیه وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و دیمانه‌یه، ڕایده‌گه‌یه‌نم كه من به هیچ جۆرێك نه‌مگوتووه \""باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، كردنه‌وه‌ی مه‌لهایه.\""
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ڕوونیشی كرده‌وه: \""له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه كه گوایه من گوتوومه \""گه‌ر رۆژنامه‌نووس زیاده‌ڕۆیی بكات لێی ده‌درێت\"" من سه‌رباری ئه‌وه‌ی به هیچ كلۆجێك ئه‌و قسانه‌م نه‌كردووه و ڕه‌تیان ده‌كه‌مه‌وه، پێم باشه ئه‌وه‌ش بخه‌مه ڕوو كه من وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، به به‌رده‌وامی هاوكاری رۆژنامه‌نووسان بووم و به واتای وشه به‌رگرییم لێ كردوون و ده‌كه‌م، بۆیه هه‌ق نییه ده‌زگای خه‌ندان به‌و جۆره و به ئاره‌زووی دڵی خۆیان، قسه‌م بۆ هه‌ڵببه‌ستن و لێدوانی بێبنه‌ما به ناوی منه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه.\""
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: \""من به هیچ جۆرێك نه‌مگوتووه سه‌دا 95ی كێشه‌كانمان سێكسه و هه‌روه‌ها هه‌رگیز ئاماژه‌م به‌وه نه‌داوه كه سه‌دا 75ی ئافره‌تان خۆیان كێشه بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن، بۆیه دیسانیش دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه جێی داخه ده‌زگای خه‌ندان لێدوان و قسه‌كانی منیان به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست شێواندووه و ده‌بووایه له بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمانه‌كه‌مدا، ڕه‌چاوی ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی بكه‌ن.\""
گوتیشی: \""ده‌زگای خه‌ندان هه‌ر له سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا رۆیشتووه كه پۆستی منی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر ناو بردووه، له كاتێكدا من به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێرم نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.\"" "
