به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌مى خاوه‌نه‌كه‌ى نانه‌واخانه‌یه‌ك له‌ سۆران ئاگرى گرت

به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌مى خاوه‌نه‌كه‌ى نانه‌واخانه‌یه‌ك له‌ سۆران ئاگرى گرت
27ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- كه‌مته‌رخه‌مى خاوه‌نى نانه‌واخانه‌یه‌ك رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى له‌ سه‌نته‌ری قه‌زاى سۆران لێكه‌وته‌وه‌. به‌رِێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى سۆران رایگه‌یاند: به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌مى له‌ نه‌گرتنه‌وه‌ى شێره‌ى كۆگای نه‌وت و گه‌رمبوونى ته‌نووره‌كانه‌وه‌ نانه‌واخانه‌یه‌ك ئاگری گرت و ده‌ستبه‌جێش تیمه‌كانى به‌رگری شارستانى گه‌یشتنه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ و توانرا له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كۆنترۆڵى ئاگره‌كه‌ بكرێ و رووداوه‌كه‌ش وێرای زیانى ماددیى هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.
Top