عه‌لى عه‌ونى: سیاسه‌تى مالیكى بۆ ده‌ربازبوون له هه‌ر قه‌یرانێك خولقاندنى قه‌یرانێكى تره
عه‌لى عه‌ونى به‌رپرسى لقى20ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له قه‌زاى شێخان به kdp.infoڕاگه‌یاند شێخان به حوكمى ئه‌وه‌ى كه سه‌نته‌رى پیرۆزترین شوێنى ئیزدیانى كوردستانه و موسوڵمان و پێكهاته جیاوازه‌كانى دیكه‌ى لێیه به‌خۆش حاڵییه‌وه پێكه‌وه ژیانێكى ئاشتیانه به‌دى ده‌كرێت .
له باره‌ى هۆكارى ته‌قینه‌وه كان له‌و سنوره به‌رپرسى لقى20ى پارتى گووتى \"به‌داخه‌وه كێشه‌و گرفتى ئه‌منى هه‌رماوه بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین كه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه بكرێن \"".
ده‌باره‌ى سیاسییه‌تى نورى مالیكى عه‌لى عه‌ونى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو\"" سیاسه‌تى مالیكى بۆ ده‌ربازبوون له هه‌ر قه‌یرانێك خولقاندنى قه‌یرانێكى دیكه‌یه، ده‌یانه‌وێ بۆ جێ به‌جێ كردنى مادده‌ى 140 شتێك به ناوى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله دروست بكه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ى گه‌نده‌لى و دزى ( 4 ) ملیار و ( 200 ) ملیون دۆلارى چه‌ك كڕین و شاردنه‌وه‌ى له به‌رچاوى خه‌ڵك \"".
"
