لیوایەكی تایبەتی پێشمەرگە لە هەموو لایەنەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای دیجلە دروست دەكرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانی ئه‌و حزبه، بۆ (خه‌ندان) رایگه‌یاند: تائێستاش سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شوێنه‌كانی خۆیان نیشتهجێنو له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتیشی:\"دوێنێ مه‌حمود سه‌نگاوی ، سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد له ناوچه‌كانی خانه‌قین‌و ناودۆمان، كه به هێڵی ته‌ماس له‌گه‌ڵ سوپای عیراق داده‌نرێن\"".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه بڕیاروایه ئه‌گه‌ر چی حكومه‌تی ههرێمو ناوه‌ندیش رێكبكه‌ون بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، به‌ڵام فه‌وجێك له هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی زینانه‌ی نزیك له دوزخورماتوو جێگیر ده‌كرێن، وتیشی:\""ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و سنووره‌و خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو یان هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌دا\"".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه شێخ جه‌عفه‌ر، وه‌زیری پێشمه‌رگه بڕیاریداوه به پێكهێنانی لیوایه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه بۆ جێگیركردنیان له ناوچه‌ی داقووق و ناوچه نزیكه‌كان له قه‌زای دوزخورماتوو. "
