مالكی: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رێككه‌وتن
زیاء وه‌كیل وته‌بێژ به‌ناوی نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی میكانیزمی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان جێگیركراون له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر كاراكردنی لیژنه‌ی باڵای هاریكاری نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دیدار‌و گفتوگۆكان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی جوڵه‌یان پێكراوه بۆ شوێنه‌كانی پێشتریان.
پاش ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوانیان كۆبونهوهوهیهك له‌نێوانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
