نێچيرڤان بارزانى: داوا لە حکوومەتی فیدرالی عێراق دەکەین کە هەنگاوی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بهاوێژێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
لە ڕێووڕەسمەکەدا کە نوێنەرانی یووئێن و کۆنسولگەریی ئەمه‌ریکا و بەریتانيا و سوێد و چەندان وڵاتی دیکەی ئەورووپی ئامادەی بوون و وتەیان پێشکەش کرد، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە سەر ئیرادەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لە بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان. ئەم ئیرادەیە بە وتەی سه‌رۆك وه‌زيران لە سەرەوە و لە شیوەی ستراتیژیی نوێ بە هاوکاريی شاره‌زايانى ناوخۆيى و بيانيى تایبەتمەند کاری جددی لە سەر دەکرێت و دادەبەزێت بۆ مەیدانی کارپێکردن لە ڕێگای چاکسازیی یاسایی و جێبەجێکردن و بەدواداچوون و چاودێریدا. بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی حکوومەت ستايشى ڕۆڵی ئەنجومەنی خانمانى كرد کە بە هاوکاريی یووئێن ستراتیژیی بەرەنگاربوونەی توندوتیژییان دژی ژن ئامادە کردووە و لە ئەیلوولی ئەمساڵ لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کرا بۆ جێبەجێکردن و کارپێکردن.
بۆ چالاککردنی کارەکان، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە بۆردی چاودێریی مافی ژن کرد لە ئەنجومەنی وەزیران كه ئابی ئەمساڵ دامەزراوە. ئەم بۆردە وەکو سەکۆیەکی هاوبەش بۆ یەکخستنی هەوڵەکان دامەزراوە لە پێناوی دروستکردنی هەماهەنگی و بەدواداچوون و جێبەجێکردنی باشتری یاسا و بڕیارەکانی حکوومەت و هەموو وەزارەتەکان کۆدەکاتەوە، لەوانە وەزارتی داد، پەروەردە، ناوخۆ، تەندروستی، کاروباری کۆمەڵایەتی، خوێندنی باڵا، ئەوقاف، ڕۆشنبیری و پلاندانان. ئەم بۆردە لە به‌ر پێویستيی هەبوونی میکانیزمێکی باشتری کار و هاوکاریکردنی نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی خانمان دامەزراوە، چونکە وه‌ك سه‌رۆك وه‌زيران گوتى \""پرسی ژنپرسێکی هەمەلایەنە و پێویستە هەمووان پێکەوە و بە هەماهەنگی کاری لە سەر بکەن\"".
لە دێژەی قسەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردوە کە \""شەڕەف لە کوشتندا نیە و بە ىڕوابوون بەم مەسەلەیە دژی نەرتی کوشتن لە سەر شەڕەف وەستاینەوە\"" هەروەها داوای لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد کە هاوکاريی حکوومەت بکەن لەم ئەرکە هاوبەشەدا، چونکە \""توندوتیژی دژی ژن هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سەر دیموکراسی\"".
سەرۆک وه‌زيران ئەوەی بیرخستەوە کە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵانی دوو هەزارەوە کۆمەڵێک بڕگەی تایبەت بە یاسای باری کەسێتی و یاسای سزای عێراقی گۆڕیوە لە پێناوی دابینکردنی مافی یاسایی ژن و دابینکردنی عەدالەت. لەم سۆنگەیەوە داوای لە حکوومەتی فیدرالی عێراق کرد کە \""هەنگاوی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بهاوێژێت\"" بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ناعەدالەتى له دژی ژنان.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها گوتى: \""داواتان لێ ده‌كه‌م كه هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ته‌نیا له‌و 16 ڕۆژه‌ی ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا نه‌بینن، به‌ڵكو به درێژایی ساڵ ئه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی خۆتان ببینن. پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تیش به ته‌واوه‌تی ماده و یاساكانی په‌یوه‌ست به پاراستنی ژیان و مافه‌كانی ئافره‌تان له كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن\"".
نوێنەری یووئێن بە وەکالەت لە عێراق و کۆنسولی ئەمه‌ریکی و بەریتانی و سویدی هاوتا لەگەڵ نوێنەری لیژنەی مافی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەمینداری گشتيی ئەنجومەنی خانمان وتەی تایبەت بەم ڕۆژەیان پێشکەش کرد. لە کاتێکدا نوێنەری لیژنەی مافی ئافرەتان لە پەرلەمان داوای دانانی یاسای تایبەت بە بودجەی پرسی ژنانی کرد، نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەنگی خۆی گەیاندە پاڵ دەنگی سەرۆک وەزیران و داوای جێبەجێکردن و چاودێریکردنی یاساکانی کرد.
نوێنەرانی بیانی ستايشى دەستپێشخەریەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانيان كرد و جەختیان لە سەر هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم هەنگاوە گرنگ و جددیانەدا کردەوە. \""بەهەشت لە ژیر پێی دایکاندايە\"" ئەو پەندە بوو کە کۆنسولی گشتيی بەریتانی لە گوتارەکەیدا ئاماژەی پێ‌کرد و بە کوردی دەریبڕی بۆ سەلماندنی پایەی ژن لە کۆمەڵگەی کوردی‌دا.
دواى ته‌واوبوونى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی نیشتمانيی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، نێچيرڤان بارزانى له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووسانى دايه‌وه و ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و پێشهاتانه‌ى له ئه‌نجامى دروستكردنى فه‌رمانده‌يى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى ديجله‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، هيواى خواست كه كێشه‌كان له ڕێگه‌ى ديالۆگ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها گه‌شبينيى خۆيشى نيشان دا به‌وه‌ى كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى خراونه‌ته گه‌ڕ و به تايبه‌تيش هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌م بواره‌دا، ئه‌نجامى باشى لێ بكه‌وێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيران ڕايگه‌ياند كه دروستكردنى گرژى نه له به‌رژوه‌نديى هه‌رێمى كوردستان و نه له به‌رژه‌وه‌نديى عيراقيشدايه، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كان به لۆژيكى كێ به‌هێزه و كێ بێهێزه چاره‌سه‌ر ناكرێن و مێژووش سه‌لماندوويه‌تى ئه‌م لۆژيكه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، ئه‌گه‌ر كار به‌م لۆژيكه بكرێت، ئه‌وه به‌و مانايه دێت كه عيراق هه‌رگيز خۆشى به‌خۆيه‌وه نابينێت و به‌غدا ده‌بێ بگاته ئه‌و بڕوايه‌ى كه كێشه‌كانى عيراق به چه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌ڵكو ته‌نها ڕێگه ئه‌وه‌يه كه هه‌موو لايه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستوور و به پابه‌نديى به ده‌ستووره‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانى عيراق له ڕێگه‌ى دانيشتن و لێكگه‌يشتن و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. گوتيشى \""هيچ مه‌ترسيه‌ك نابينم له‌وه‌ى كه نه‌توانين بگه‌ينه چاره‌سه‌ر، ده‌رگاى گفتوگۆمان كراوه‌يه، هه‌وڵ ده‌ده‌ين له‌گه‌ڵ به‌غدا له سه‌ر مێزى گفتوگۆ ئه‌م كێشه‌يه چاره‌سه‌ر بكه‌ين، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرا، هه‌ڵبه‌ته هه‌نگاوى ديكه هه‌يه، به‌ڵام پێم وايه پێويست ناكات پێش ڕووداوه‌كان بكه‌وين. گه‌شبينم كه ده‌توانين بگه‌ينه چاره‌سه‌ر و پێمان وانيه هيچ شه‌ڕ و به‌ريه‌ككه‌وتنێك له‌و شوێنانه دروست ببێت\"".
ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى هه‌رێم له سه‌ر فه‌رمانده‌يى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى ديجله‌ش، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌كه هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ى په‌يوه‌نديى به ڕێكخستنه‌وه‌ى سوپاى عيراقييه‌وه هه‌يه هيچ كێشه‌يه‌كمان نيه، به‌ڵام كه بێته سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌زگاكانى ئاسايش و پۆليس و هێزه‌كانى ناوخۆى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى ديكه بخرێنه سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌يى يه، بێگومان پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌يه كه پێشتر له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوومانه و به پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه ميكانيزمێكى هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێمى كوردستان و عيراق و هێزه‌كانى ئه‌مه‌يكادا هه‌بووه، ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و ميكانيزمه دووباره ببێته‌وه و هه‌وڵ بدرێت ئه‌و كێشانه له‌و شوێنانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ده‌رباره‌ى جێگيركردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ناوچه دابڕاوه‌كان، سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كردوه كه گه‌شبينن به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه و هه‌ر كاتێك كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش ده‌كشێنه‌وه شوێنى خۆيان. هه‌روه‌ها گوتى: \""هێزه‌كانمان ناردووه چونكه حاڵه‌ته‌كه ئاسايى نيه، هه‌ر كاتێك حاڵه‌ته‌كه ئاسايى بووه‌وه، هێزه‌كانيش ده‌گه‌ڕێنه‌وه\"".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تى نيشتمانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان، سه‌رۆك وه‌زيران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌م مه‌سه‌له‌يه به لاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه زۆر زۆر گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا بزانرێ كه ئه‌مه به ته‌نيا ئه‌ركى حكوومه‌ته، ئه‌مه بۆچوونێكه زۆر زۆر هه‌ڵه‌يه، ئه‌مه په‌يوه‌نديى به چه‌ند ته‌وه‌ره‌وه هه‌يه. له لايه‌ك مه‌سه‌له‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تيه كه پێويستى به هۆشياركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ڵگايه و هه‌ر له قوتابخانه‌وه هه‌تا سه‌ره‌وه ده‌بێ به‌رده‌وام بێ و ده‌بێ ميدياكانيش ڕۆڵى سه‌ره‌كيى خۆيان له وشياركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا بگێڕن. له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه په‌يوه‌ندى به بڕياره‌كانى حكوومه‌ته‌وه هه‌يه كه ده‌بێ ئه‌و بڕيارانه جێبه‌جێ بكرێن. مه‌سه‌له‌ى توندوتيژى دژى ژنانيش مه‌سه‌له‌يه‌ك نيه كه به ته‌نيا په‌يوه‌ندى به كوردستانه‌وه هه‌بێت، ئه‌مه له هه‌موو دونيا هه‌يه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو ملله‌تێك ده‌بێ ببين به پێشه‌نگ هه‌م له عيراق و هه‌م له ناوچه‌كه‌ش بۆ بنه‌بڕكردنى ئه‌م دياره‌ده‌يه كه زۆر زۆر ناشيرينه و دووره له دابونه‌ريتى كورده‌وارى و دووره له ئيسلام و ئايينه‌كان.
ده‌رباره‌ى يه‌كهه‌ڵوێستيى هێز و لايه‌نه كوردستانيه‌كانيش له‌مه‌ڕ ڕه‌وشى ئێستاى ناوچه دابڕاوه‌كان و پێكهێنانى فه‌رمانده‌يى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى ديجله و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زيران گوتى: \""ده‌مه‌وێ زۆر به خۆشحاڵييه‌وه بڵيم كه ئۆپۆزسيۆن و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو حيزبه‌كان له كوردستان، هه‌موومان يه‌كده‌نگ و هاوڕاين له سه‌ر چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه\"".
دوای کۆنفرانسەکە چوار وۆرکشۆپی تایبەت بە پلانی جێبەجێکردنی سێکتەرەکانی پەروەردە و ناوخۆ و تەندروستی و کۆمەڵایەتی لە لایەن وەزیرەکانەوە بەڕێوە چوو. سەرەنجامی گفتوگۆ و پێشنیار و ڕاسپێریەکان لە دانیشتنی دووەمی کۆنفرانسەکەدا پێشكەش کرا. هەموو لایەنه‌كان جەختیان لە سەر هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی خانمان کردەوە بۆ جێبەجێکردنێکی دروستی ڕاسپارده و بڕیار و یاساکان و بە ئامانجی نەهێشتنی توندوتیژی و دابینکردنی ئاشتی و ئاسایش بۆ هەمووان."
