حاجى ئۆمه‌ران.. ژماره‌ى كاتى هه‌ولێر به‌ ئۆتۆمبێله‌ بیانیه‌كان ده‌درێت

حاجى ئۆمه‌ران.. ژماره‌ى كاتى هه‌ولێر به‌ ئۆتۆمبێله‌ بیانیه‌كان ده‌درێت
26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- ئه‌و گه‌شتیاره‌ بیانیانه‌ى به‌ ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌ران دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ بریارى لێژنه‌ى بالاَى په‌ره‌پێدانى هاتووچۆ ژماره‌ى كاتى هه‌ولێریان پێده‌درێت.

مه‌سعود باتێلى سه‌رپه‌رشتیارى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران راگه‌یاند: له‌ هه‌مبه‌ر رێكخستنى بوارى هاتووچۆو چاودێرى كردنى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى به‌ ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى سنوره‌كانه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ بریارى لێژنه‌ى بالاَى په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ ژماره‌ى كاتى هه‌ولێر به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌درێت و له‌ كاتى كردنى هه‌ر سه‌رپێچیه‌كى هاتووچۆ له‌ كاتى گه‌رانه‌وه‌یان له‌ سنور سزایى ماددى ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌درێت.
Top