به ئاماده‌بوونی پارێزگاری كه‌ركوك، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پرۆگرامی كاری كۆبوونه‌وه‌كه خوێندرایه‌وه، كه پێكهاتبوو له دوو ته‌وه‌ر ئه‌وانیش: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی بڕیاری زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی، هه‌روه‌ها گفتوگۆكردنی ئه‌و ڕێكاره سه‌ربازیانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕااڵهوه به‌رامبه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر و بڕیاری پێكهێنانی هێزه‌كانی دیجله‌و هاتنیان بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه.
دواتر بڕگه‌ی كۆتایی كه تایبه‌ت بوو به باروۆدخی كه‌ركوك خرایه ده‌نگدان و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بووه خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان و سه‌ره‌تا پارێزگاری كه‌ركوك وته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به بارودۆخی شاره‌كه پێشكه‌شكرد و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
