تائێستا 165 ملم باران له‌ سلێمانی باریوه‌

تائێستا 165 ملم باران له‌ سلێمانی باریوه‌
26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا 36 ملم باران له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری باریوه‌، تێكڕای باران باریش له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته‌ 165 ملم، ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌ساڵی پاردا ته‌نها 75 ملم بوو.
دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ له‌ شاری سلێمانی و ده‌روه‌به‌ری تا ئه‌مڕۆ 26-11 به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانی داهاتووش ساماڵ ده‌بێت.
Top