جه‌بار یاوه‌ر له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی به‌غدا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
له باره‌ی چوون بۆ به‌غدا و ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوانیاندا له‌گه‌ڵ شاندی باڵای عێراق، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه كۆپیه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر نێردراوه، ده‌ڵێت: بریارە سبەی دوشەممە لیژنەی کاری باڵا له حکومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ بكه‌وێت كه پێكهاتووه له خۆیی و فەریق شیروان عه‌بدولڕه‌حمان.
به‌و جۆره‌ی روونیكردۆته‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان لەبارەگای فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی كاری باڵای حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌بێت كه شاندی عێراقی پێكهاتووه له فەریقی یەکەمی روکن عەلی غێدان فەرماندەی ھێزەكانی پیادەی عێراق، فەریقی یەکەم فاروق لێپرسراوی نوسینگەی نوری مالکی لەفەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق ، فەریق روکن عبود گهمبر یاریدەری فەریق روکن عەلی غێدان بۆ کاروباری ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی.
له باره‌ی ئەجنداو بەرنامەی کۆبونەوەکەی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا روونكراوه‌ته‌وه، دارشتنی پلانی گەڕانەوەی گشت ئەو یەکەو ھێز و چەکدارانەی حکومەتی فیدراڵی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە لەپاش ئه‌و روداوەی رۆژی ١٦-١٢-٢٠١٢ قەزای دووز ھاتونەتە ناوچە دابڕاوەکانی ھەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها ھێورکردنەوەی ھەلومەرجەکە بەشێوەی گشتی.
خاڵێكی دیكه‌ی ئاماژه‌ی پێدراوه، کاراکردنی کۆبونەوە و گشت کارەکانی لیژنەکانی کاری ھاوبەشه لەناوچە دابڕاوەکان کە پێشتر بە رەزامەندی سەرۆک بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نوری مالکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەشێوەی فعلی لەناوچەدابراوەکان و پاریزگاکانی دیاله، که‌رکوک و موسڵ کاری خۆیان ئەنجامداوه.
جگه له‌مانه‌ش باسکردنی چۆنیەتی میکانیزمی کار کردنی ھاوبەشی ئێستا و ئەگەر ھەر پێشنیاریک ھەبێت، لەمبارەوە مەسەلەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فەرماندەیەکانی ئۆپەراسیۆنی سو پای عێراق لە ناوچەکە ته‌وه‌ری گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت.
