سه‌رۆكی‌ هه‌رێمى كوردستان : كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان باشترین و به‌هێزترین وه‌ڵام بوو بۆ پیلانه‌كانی دژ به‌ كوردستان

سه‌رۆكی‌ هه‌رێمى كوردستان : كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان باشترین و به‌هێزترین وه‌ڵام بوو بۆ پیلانه‌كانی دژ به‌ كوردستان
24ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ینی له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ فه‌یس بووك نووسیویه‌تى : كۆبوونه‌وه‌ی‌ دوێنێی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان باشترین و به‌هێزترین وه‌ڵام بوو بۆ پیلانه‌كانی‌ دژ به‌ كوردستان\". هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستییه‌ ده‌توانین هه‌موو پیلانه‌كان پۆچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه‌ .

دوێنێ پێنج شه‌ممه ‌22/11/2012 له‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كۆبووه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق ، به‌ تایبه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی گیروگرفته‌كانی تایبه‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ له‌ كه‌ركووك و دوز و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان."
Top