شاندێكى ( UN) و مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى (پ.د.ك) تاوتوێى كردنه‌وه‌ى خولی تایبه‌تى ده‌كه‌ن

شاندێكى ( UN) و مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى (پ.د.ك) تاوتوێى كردنه‌وه‌ى خولی تایبه‌تى ده‌كه‌ن
22ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- شاندێكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كه‌ پێكهاتبوون له‌ (فرانسیزگاى) به‌رپرسى كاروبارى ئافره‌تانى UN له‌ عێراق و (ئێدامیما) راوێژكارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى یه‌كسانى، سه‌ردانى مه‌ته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى (پ.د.ك) كرد.

له‌و دانیشتنه‌دا كه‌ (هێمن هه‌ورامى) به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌ بوون، شاندى UN به‌رنامه‌ى خۆیان خسته‌ڕوو كه‌ چه‌ندین خولى گڕنگ له‌ بوارى گفتوگۆ و میانگیرى و به‌رێوه‌بردنى قه‌یران و خه‌سڵه‌ته‌كانى سه‌ركردایه‌تى بۆ ئافره‌ته‌ په‌رله‌مانتاره‌كانى كوردستان بكه‌نه‌وه‌ و له‌م رووه‌شه‌وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسیه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ هاوكارى سه‌رخستنى ئه‌م پرۆگرامه‌ بن.

هێمن هه‌ورامى، پشتگیرى و هاوكارى ته‌واوى (پ.د.ك) خسته‌ڕوو بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ (پ.د.ك) هه‌میشه‌ پالپشتێكى گرنگى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى یه‌كسان بووه‌ تا ئافره‌تانى كوردستان هاوشانى پیاوانى كوردستان په‌ره‌ به‌ تواناكانیان بده‌ن و له‌ بزاوتى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌لتورى و ئابورى كوردستاندا به‌شدارێكى ئه‌كتیڤ بن.

راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى (پ.د.ك)
Top