نێچيرڤان بارزانى: پێشوازى له كار و چالاكييه‌كانى ئۆكرايينا ده‌كه‌ين
له ديدارێكدا سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرايينا، په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى دووقۆڵى و فراوانكردنى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئۆكرايينايان خسته به‌ر باس و داكۆكيان له سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
شاندى ميوان وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيان به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان، پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى بوارى كار و چالاكيى كۆمپانياكانى ئۆكرايينا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو و ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌يان بۆ هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى ئابوورى، بنياتنانه‌وه‌ى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان، كشتوكاڵ، گه‌شتيارى، زانست و بوارى وه‌زه و نه‌وت و گاز و به‌شداريى كه‌رتى تايبه‌تى ئۆكرايينا له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ييان نيشان دا كه به تايبه‌تى له‌و بوارنه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان پێويستن، ده‌توانن هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و پسپۆڕى و شاره‌زايى خۆيان بۆ خزمه‌تى بووژاندنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه گه‌ڕ.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، خۆشحاڵى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئۆكرايينا له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا و هه‌موو پشتگيرييه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كۆمپانياكانى ئه‌و وڵاته له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه پرۆسه‌ى بتيانتانه‌وه‌ى ژێرخان و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان له زۆر بوار و سێكته‌ردا پێويستى به ئه‌زموون و شاره‌زايى ئۆكرايينا هه‌يه، بۆيه‌شه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌گه‌رمى به‌خێرهاتن و پێشوازى له هه‌ر به‌شدارى و كار و چالاكييه‌كى ئۆكرايينى له بوارى وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارييه‌كه.
