پارتی لقێكی نوێ له باڵه‌كایه‌تی ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار به(باس)ی راگه‌یاند: \"عه‌بدولره‌حمان مه‌لا ره‌سول ده‌بێته به‌رپرسی لق و هه‌ریه‌كه له دڵشاد وه‌سانی سكرتێری نووسینی رۆژنامه‌ی خه‌بات و ته‌ها ناوه‌ندی و نوره‌دین گۆرۆنی ده‌بنه كارگێڕی ئه‌و لقه\"".
له لێدوانێكدا بۆ (باس)، كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه له لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بڕیار له كردنه‌وه‌ی لقێك له قه‌زای چۆمان دراوه.
گوتیشی: \""ئه‌و ناوچه‌یه گرنگه، له سۆران لقێكی ترمان هه‌یه، به‌ڵام نه‌یده‌توانی كاره‌كانی سۆران و باڵه‌كایه‌تی به ته‌واوی به‌ڕێوه ببات، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش داوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و لقه‌یان ده‌كرد\"".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ره‌تی كرده‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌و لقه له به‌رامبه‌ر زیادبوونی جه‌ماوه‌ر و جموجۆڵه‌كانی یه‌كێتی بێت له چۆمان، گوتیشی: \""مه‌سه‌له‌كه هه‌ژموونی یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو خۆمان مه‌به‌ستمانه بیكه‌ینه‌وه\""."
