بارزانی: له شه‌ڕ خه‌راپتر ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بكه‌وێته حوکمی دیكتاتۆری
بارزانی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه عێراق پێویستی به دیموكراتیه‌ت هه‌یه و به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه نه‌چەسپاوه. روونیشی كرده‌وه كه نابێ عێراق بۆنی دیكتاتۆریه‌تی لێ بێت، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت له عێراق رایگه‌یاند: \""ئێمە ئامادەین هەموو گرفتەکان بەپێی دەستوور چارەسەر بکەین، بەڵام ئەگەر کەسێک وا بیر بکاتەوە دەتوانێ بە زۆر شت لەسەر کوردستان فەرز بکات و دەستکەوتەکانی لێ بستێنێتەوە ئەوە مەحاڵە.\"" گوتیشی: \""من دەزانم خراپترین شت شەڕە بەڵام له شه‌ڕ خه‌راپتر ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بكه‌وێته حوکمی دیكتاتۆری.\""
له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه دوێنێ له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له گرنگی و ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول كرد و ڕایگەیاند: \""ئه‌مڕۆ یادی 51 ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه، شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی، شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری\""... گوتیشی \""شۆڕشی ئه‌یلوول شۆڕشی هه‌موو گه‌لی كوردستان بوو، شۆڕشی یه‌كلایه‌ن نه‌بوو، به‌ڵام شه‌ره‌فی سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی به‌ر پارتی كه‌وت به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانیی نه‌مر كه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه و شانازی پێوه ده‌كه‌ین هه‌تاهه‌تایه، به‌م بۆنه‌یه‌وه سڵاوی گه‌رم ده‌نێرم بۆ هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی به‌شدار بوون له شۆڕشی ئه‌یلوول و سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شۆڕشی ئه‌یلوول و هه‌موو شه‌هیدانی بزافی رزگاریخوازی كوردستان.\""
مەسعوود بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه كه \""شۆڕشی ئه‌یلوول ته‌نها شۆڕشێك نه‌بوو دژی دیكتاتۆریه‌ت، له هه‌مان كاتیش‌دا شۆڕشێك بوو دژی نائومێدی، دژی هه‌موو دابونه‌ریتێكی نه‌گونجاو، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت به لای منه‌وه له شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌وه‌یه كه تاكی كوردی دروست كرد، مێژوویه‌كی تازه‌ی دروست كرد، گه‌نجانێكی تازه‌ی دروست كرد كه بڕوایان به‌خۆیان هه‌بوو.\""
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند \""تا شۆڕشی ئه‌یلوول كه‌م تاكی كورد هه‌بوو كه هه‌ست به كه‌مایه‌تی نه‌كات به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی تر، به‌ڵام دوای شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌موو تاكێكی كورد له هه‌موو كوردستان بڕوایه‌كی وای به خۆی په‌یداكرد كه بووه جێگه‌ی ئومێدێكی زۆزۆر گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌ی به‌دواوه هات.\""
له‌باره‌ی كاریگه‌ری و ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆرشه‌كه‌یشه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند \""شۆڕشی ئه‌یلوول شۆڕشێكی گه‌وره بوو له رووی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، زۆر عادات و ته‌قالیدی ناڕێك و ناگونجاو هه‌بوو كه شۆڕشی ئه‌یلوول نه‌یهێشت له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره بوو، به حه‌ق شۆڕشی ئه‌یلوول دایكه بۆ هه‌موو شۆڕشه‌كانی تر كه دوای ئه‌وه ده‌ستیان پێكرد، شۆڕشی ئه‌یلوول ئومێدی دا به خه‌ڵكی كوردستان، شۆڕشێك بوو پڕ له پاكوخاوێنی، شۆڕشێك بوو پڕ له مه‌ردایه‌تی.\""
هه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا دووپاتی كرده‌وه كه \""به درێژایی شۆڕشی ئه‌یلوول كارێكی دژ به یاسا ئه‌نجام نه‌درا، یه‌ك دیل نه‌كوژرا، كارێكی تیرۆریستی یا تیرۆری نه‌كرا له هیچ كوێیه‌ك نه له ناو عیراق نه له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هه‌رچه‌نده زۆر ئاسان بوو بۆ ئێمه بتوانین زۆر شت بكه‌ین، به‌ڵام شه‌ڕێكی مه‌ردانه‌مان كرد له یاسای نێوده‌وڵه‌تی لامان نه‌دا، له هه‌مووشی گرنگتر به حیكمه‌تی بارزانی و هاوڕێیانی رێگه نه‌درا ببێت به شه‌ڕی دوو نه‌ته‌وه، ببێت به شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب كه ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی زۆر زۆر گه‌وره بوو.\""
ئاماژه‌یشی دا \""حیكمه‌تی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی ئه‌یلوول له شیعاره‌كه‌یدا \""شیعاری مه‌ركه‌زی\"" ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ڵێت دیموكراتی بۆ عیراق و ئه‌و سه‌رده‌مه و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان زۆر راسته له عێراق یان له هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر رژێمێكی دیموكراتی نه‌بێت هیچ گرفتێك چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئه‌مڕۆش عیراق پێویستی به‌و دیموكراتییه‌ته هه‌یه، ئه‌و دیموكراتییه‌ته‌ی پێویسته به‌داخه‌وه نه‌چه‌سپاوه.\""
بارزانی گوتیشی: ئێمە وەکو کورد لە هەموو پارچەیەک سەردەمی ئەوە چووە هێرشبەر بین یان بیر لە شەڕ بکەینەوە، بەڵام دەبێ ئامادە بین بۆ ئەوەی بەرگریی لەخۆمان بکەین.
بارزانی له‌باره‌ی وه‌زعی ناوخۆی سوریا رایگه‌یاند: كه گه‌لی سوریا بۆ خۆی ده‌توانی بریار له سه‌ر ئایینده‌ی خۆی بدات، به‌ڵام وه‌زعی سوریا بۆ ئێمه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه و پشتگیری له داواكانی گه‌لی كورد له سوریا ده‌كه‌ین.
ڕایگەیاند کە شۆڕشی ئه‌یلوول دایكی هه‌موو ئەو شۆڕشانەیە كه دوای ئه‌وه ده‌ستیان پێكرد، هاوکات گوتیشی له‌مه‌ودوا زۆر به توندی به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌سێك ده‌وه‌ستنەوە كه سووكایه‌تیی به شۆڕشی ئه‌یلوول و خه‌باتی پێشمه‌رگه بكات.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یشیدا بارزانی ئومێدی خواست کە شۆڕشی ئه‌یلوول له یادی هه‌موو تاكێكی كورد بێت، له یادی هه‌موو گه‌نجه‌كانی ئێمه‌دا بێت. -\""خه‌ڵكی ئێمه ئه‌وانه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولیان نه‌دیوه نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ن، پێگه‌یشتوون، بزانن كه خه‌ڵكانێك ره‌نجیان دا، خوێنیان دا، هه‌موو شتێكیان دا له پێناوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه دروست بكه‌ن. بۆیه ده‌بێت قه‌دری خه‌باتی ئه‌وان بزانین، لێره‌شدا ده‌مه‌وێت به ڕاشكاوی بڵێم له‌مه‌ودوا زۆر به توندی به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌سێك له ناوه‌وه و یان له ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ستین كه بیه‌وێت ئه‌م مێژووه بشێوێنێت یا سووكایه‌تیی به شۆڕشی ئه‌یلوول و خه‌باتی پێشمه‌رگه بكات.\"""
