سێ كوپەی چەند هەزار ساڵی دۆزرایەوە
سمكۆ سالار به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كی گوندی ده‌ره‌شیش له‌كاتی كاركردن له زه‌وییه‌كه‌یدا سێ گۆزه‌ی گه‌وره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كرد، دواتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانیمان ئاگاداركرده‌وه، ئه‌وانیش تیمێكیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سێ شوێنه‌واره دێرینه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ ئاماژه‌ی وتیشی: به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و سێ شوێنه‌واره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می یه‌كێك شارستانییه كۆنه‌كان، له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌كانین بۆ دڵنیابوون له‌و شوێنه‌واره.
سمكۆ سالار وتیشی: له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور چه‌ندین شوێنه‌واری دێرین بوونی هه‌یه، داواشیكرد حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتر بدات به‌و شوێنه‌وارانه.
