حیزبی یەكێتیی كورد: بە هۆی سیاسەتی تاكە حیزبێكەوە ڕێككەوتننامەی هەولێر وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە

حیزبی یەكێتیی كورد: بە هۆی سیاسەتی تاكە حیزبێكەوە ڕێككەوتننامەی هەولێر وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە
ئەندامی لیژنەی سیاسیی حیزبی یەكێتیی كورد، حەسەن ساڵح، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند كە دەستپێشخەریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، بۆ یەكخستنی هێز و توانای بزووتنەوەی كورد و بەشداریكردنیان بوو لە شۆڕشی سووریادا تاكو لە نەخشەی داهاتووی ئەو وڵاتەدا و لەسەر بنەمای لامەركەزییەت هاوبەش بن، ئەمەیش وەك زەمانەتی مافەكانی گەلی كورد.
ئەو هەروەها گوتی كە ڕێككەوتننامەی هەولێری نێوان حیزبە سیاسییەكان كە لە هەولێر سەرچاوەی گرت رۆژ بە ڕۆژ زۆرێك لە كورد نیگەران دەكات، چونكە تاكە حزبێك زۆربەی جومگەكانی بەڕێوەبردنی ناوچە كوردییەكانی بە دەستەوەیە و بە هۆیەوە لایەنەكان نیگەرانن و \"خوازیارین لە سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان كار بكات بە مەبەستی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ڕێككەوتننامەكە كە لە بەرژەوەندیی گەلەكەماندایە.\""
حەسەن ساڵح، دەربارەی دۆخی ڕووداوەكانی سووریایش دەڵێت، \""لە سەرەتادا ناوچەكەمان باش بوو، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا و بە هۆی شەڕ و پێكدادانی سوپای سووریای ئازاد و هێزەكانی رژێمەوە خۆراك سوتەمەنی كەمی كردووە و نرخیش بە شێوەیەكی ناڕەوا بەرز بووەتەوە.\""
ئەو ئەندامەی حیزبی یەكێتیی كورد هەروەها گوتی كە بە هۆی ڕووداوەكانەوە لە ڕۆژاوای كوردستان زۆرێك لە خانەوادەكان، ڕوویان لە هەرێمی كوردستان و ئەورووپا كردووە. "
Top