نێچیرڤان بارزانی بەكورتەنامە پیرۆزبایی بۆ ئەندامانی پارتیمان دەنێرێت

نێچیرڤان بارزانی بەكورتەنامە پیرۆزبایی بۆ ئەندامانی پارتیمان دەنێرێت
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەرێگەی كورتەنامەی مۆبایلەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەكەیانەوە.

لە كورتەنامەكەی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە رووەو ئەندامانییەتی، نووسراوە \"هەڤاڵی بەڕێز، یادی دامەزراندنی پارتیتان لێ پیرۆز دەكەم. ئەركی پارتیمان كۆكردنەوەی توانای كوردستانیانە لە كۆدەنگی نیشتمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كاركردن بۆ گەشەپێدانی كوردستان. شكۆمەندی بۆ شەهیدانی كورد و كوردستان. هەڤاڵی دڵسۆزتان نێچیرڤان بارزانی\"".

ئەمە جاری یەكەم نییە كە جێگری سەرۆكی پارتی لەرێگەی كورتەنامەوە پەیمام بۆ ئەندامانی حیزبەكەی دەنێرێت، ساڵی پاریش لەهەمان یاددا كورتە نامەی بۆ ناردوون."
Top