لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێم کارەبا بە دوزخورماتوو درا
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، دوای سه‌ردانی شاندی شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو بۆ لای سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆتایی مانگی رابردوو، داواكاربوون به‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه خزمه‌تگوزاری كاره‌بای شارۆچكه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌مباره‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌زاره‌تی كاره‌بای راسپارد به‌مه‌به‌ستی دیراسه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپیه‌كی ده‌ستی په‌یامنێر گه‌یشتووه، ده‌ڵێت: دوای دیراسەکردنی بابەتەکە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە بەفەرمانی جەنابی سەرۆکی ھەرێم لەرێکەوتی ١٥/٨/٢٠١٢ لەکاتژمێر ١٢ی شەو بەسەرکەوتوویی توانرا کارەکە جێبەجێ بکرێت .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان جگە لەکارکردن بۆ باشترکردنی کارەبا لەھەرێم، بەردەوام لەھەوڵ دایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای ناوچە دابڕێنراوەکان، چونكه گەیاندنی خزمەتگوزاری کارەبا بەئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەزانێت، ھەربۆیە توانرا کارەبای پێویست بدرێتە پارێزگای کەرکوک و چەندین شارۆچكه و شاره‌دێی تری عێراق، به تایبه‌تیش پارێزگای موسڵ كه له ئێستادا بڕی ٥٠ مێگاوات لەکارەبای ھەرێم سوودمەندبوون .
