پەكەكە: رێككەوتننامەى هەولێر هەنگاوێكی مێژووییە
باهۆز ئەرداڵ كە بەڕەگەز خەڵكی سووریاییە و پێشتر فەرماندەى هێزی پاراستنی گەل \"هەپەكە\"" باڵی سەربازیی پەكەكە بووە گوتى، رێككەوتننامەكەى نێوان ئەنجوومەنى گەلی رۆئاواى كوردستان و ئەنجوومەنى نیشتمانیی كوردى سووریا و پێكهێنانى دەستەى باڵاى كورد، هەنگاوێكی مێژووییە بۆ یەكڕیزی گەلی كورد و گەشەكردنى شێوازەكانى خەباتى هاوبەش.
لە 11ى تەمووز/یۆلیۆى رابردوو بەسەرپەرشتیی مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمی كوردستان رێككەوتنێك لە نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆئاوای كوردستان ئیمزا كرا و دەستەیەكی باڵای هاوبەش بە ناوی ( دەستەی باڵای كوردی ) هاتە راگەیاندن.
پتر گوتى، بەپێی ئەو رێككەوتنە كورد دەتوانێ رۆڵێكی پێشڕٍەوانەى هەبێ لە شۆڕشی سووریادا و ئێمە لە پارتى كرێكارانى كوردستان پشتیوانى لە سەرجەم حزبە كوردییەكانى سووریا دەكەین لە پێناو خەباتكردن بۆ سووریایەكی دیموكراتى فرەیی بۆ دەستەبەركردنى مافەكانى كورد، رۆژنامەى \""سەفیر\""ی لبنانى گواستییەوە.
"
