یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی نوێی خوێندن له‌هه‌رێم دیارییده‌كرێت

یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی نوێی خوێندن له‌هه‌رێم دیارییده‌كرێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، 10ی مانگی داهاتوو، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا ده‌وامی خوێندنی ساڵی (2012-2013) ده‌ستپێده‌كات.

(هاجه‌ر داود) به‌NNA ڕاگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (10-9-2012) یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی نوێی خوێندنی ساڵی (2012-2013)، له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌‌و خوێندنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستپێده‌كات، وتیشی:\"له‌23-ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی مامۆستایانی سه‌رجه‌م خوێندنگه‌و قوتابخانه‌كان ده‌بێت له‌كوردستاندا\""."
Top