هه‌ورامی: یه‌كێك له‌و گرێبه‌ستانه‌مان هه‌مواركرده‌وه كه به ئاسانكاری نه‌وشیروان مسته‌فا كرابوو
ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تــــــــــی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یـــــــــه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا تیشك ده‌خاته چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی نه‌وت له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه \""بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بكات، رێز له‌و ده‌ستكه‌وته نیشتیمانیانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێت، هێرشی دوژمنكارانه‌ی ده‌كاته سه‌ر، كه ئه‌و هێرشانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌سنووری ره‌خنه‌لێگرتن تێپه‌ڕیون. به‌بێ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و راگه‌یاندنه‌كه‌ی یه‌ك ره‌خنه له حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و به‌ڕێز حوسێن شه‌هرستانی بگرن كه ئه‌وه چه‌ند ساڵه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له مافی خۆی له سووته‌مه‌نی بێبه‌شده‌كات، كه ده‌كاته بایی چه‌ندین ملیار دۆلار\"".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ \""زۆرم پێناخۆشه كه ده‌بیستم، كه گوایه گۆڕان به‌نامه داوای له به‌ڕێز حوسێن شه‌هرستانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات به پێدانی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان له‌باره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كه گوایه هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیان پێدا ده‌نێرێته ده‌ره‌وه\"".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتووه \""ئێستاش پرۆسه‌كه به‌هۆی هاتنی كۆمپانیا هه‌ره گه‌وره‌كانی جیهانه‌وه بۆ كوردستان، زۆر گه‌وره‌بووه، كوردستان پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش خه‌ونی شه‌هیدانمان بووه، خه‌ونی خه‌ڵكی دڵسۆزی ئێستای كوردستانیشه. هاتنی ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه، كه به‌هۆی سیسته‌می وڵاته‌كانیانه‌وه به شه‌فافی كارده‌كه‌ن، بڕوا‌و متمانه‌یه‌كی زیاتر به كوردستان و پرۆسه‌ی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌خشن\""
له‌باره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ـ ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵێ\"" لێره‌دا ته‌حه‌دای هه‌موو كه‌س ده‌كه‌م، شتێكی له‌وجۆره له‌و گرێبه‌ستانه‌دا هه‌بێت و بدۆزرێته‌وه كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مندا كراون له هه‌رێمی كوردستان\"".
هه‌روه‌ها هێما بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه \""ئێمه ده‌بێ وه‌ك بنه‌ما و هێزكاری بنه‌ڕه‌تی بڕوانینه پرۆسه‌ی نه‌وتیمان، نه‌ك په‌نا ببه‌ینه به‌ر كه‌سانێك كه هه‌وڵده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان دروستبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته خاوه‌نی به‌رهه‌م و سیاسه‌تی نه‌وتیی خۆی\"".
هاوكات ده‌ڵێ \""سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته مایه‌ی دروستكردنی گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئایینده‌ی كوردستان و دیاركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوێكی دیار له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان\"".
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تــــــــــی هه‌رێمی كوردستان
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تــــــــــی هه‌رێمی كوردستان: چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یـــــــــه‌كی پێویست بۆ خه‌ڵكی كوردستان
چه‌ند رۆژێكه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی حیزبیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی ده‌ستی پێكردووه به مه‌به‌ستێكی سیاسی، دژی سیاسه‌تی نیشتمانیی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان و خودی من و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌ژێر ناوی ڕه‌خنه‌گرتن و به‌راوردكردن له‌نێوان چه‌ند لێدوانێكی ئێمه‌دا، كه ئامانجه‌كه‌یشی ته‌نیا چه‌واشه‌كاریكردن و نه‌هێشتنی متمانه‌یه به سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان، كه بووه‌ته مایه‌ی دروستكردنی گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئایینده‌ی كوردستان و دیاركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوێكی دیار له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی دابینكردنی سووته‌مه‌نی، كاره‌با و ئاو بۆ هه‌رێمی كوردستان و شاری خۆشه‌ویستی كه‌ركووك، به‌شێوه‌یه‌ك كه گوشار و ئابلۆقه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سووته‌مه‌نییه‌وه كاری تێنه‌كردووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه راگه‌یاندنی حیزبیی گۆڕان له‌جیاتی پشتیوانیكردن و ده‌ستخۆشیكردن له دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه له‌ژێر ئه‌و گوشارانه‌دا بۆ خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌جیاتی ره‌خنه‌گرتن له‌و ئابلۆقه‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی داناوه، ته‌نیا په‌لاماری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی بۆ خۆی كردووه‌ته ئامانج.
بۆ ئاگاداربوونی خه‌ڵكی كوردستان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه، به پێویستی ده‌زانین چه‌ند خاڵێك روون بكه‌ینه‌وه:
پاره‌ی به‌خشین له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان دا
رۆژی 8/8/2012 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا رایگه‌یاند كه پاره‌ی دابینكراو له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان “ یه‌ك فلس بزر نییه، یه‌ك سه‌نت و یه‌ك دۆلار بزر نییه، هه‌مووی دیاره و جارێ ئه‌وه بزانن 4 ملیار دۆلار نییه، به‌ڵكو كاتی خۆی كه د.ئاشتی هه‌ورامی چووه په‌رله‌مان گوتی ئه‌گه‌ر هه‌موو گرێبه‌ستانه بكه‌ین داهاته‌كه‌یان نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار ده‌بێت، نه‌وه‌كو ئێستا ئه‌وه‌نده داهاتیانه”.
ئه‌وه‌ش ته‌واو راسته و، قسه‌ی هه‌ردووكمان وه‌ك یه‌كه و هیچ جیاوازییه‌كی تێدا نییه، له به‌ڵگه‌نامه بڵاوكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیشدا به‌هه‌مان شێوه‌یه. ورده‌كاری ئه‌وه‌ش له كتێبی THE OIL GAS YEAR ( ساڵیانه‌ی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان –عێراق 2009) باس كراوه، كه ئه‌و كتێبه به زمانی ئینگلیزی چاپكراوه‌و پوخته‌یه‌كیشی به كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌وكاتیش نوسخه‌م بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان برد و به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.
واته ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نووسراو وه‌ك دۆیكۆمێنت له‌به‌رده‌ستن و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ ته‌ماشایان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی راستی قسه‌كانی ئێمه و چه‌واشه‌كاری راگه‌یاندنی گۆڕانی بۆ ئاشكرا ببێت.
له‌و كتێبه‌دا كه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی ئه‌وكاتیشیان تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به خشته روونكراوه‌ته‌وه كه پاره‌و داهاتی دابینكراو له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه چۆنه و چه‌نده و كه‌ی و له چ كاتێكدا دابینده‌كرێ. به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ئه‌وكات بڵاومانكردووه‌ته‌وه (به‌خشینی دابینكراو له‌لایه‌ن واژووكارانی گرێبه‌ست – المنح المدفوعه لموقعی العقد) بڕه‌كه‌ی 132.5 ملیۆن دۆلاره، كه ئه‌و پاره‌یه دراوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پڕۆژه‌كردن، هه‌روه‌ها له (به‌خشینی دابینكراو له گوژمه‌ی ژێرخان- الدعم المدفوع من البنیه التحتیه) به‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌وكات بڕی 610.5 ملیۆن دۆلار دراوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ژێرخانی ئابووری، كه حكومه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان، پڕۆژه‌كانی ئاو خه‌رجیكردوون.
كه كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رگیراوه 743 ملیۆن دۆلاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، واته یه‌ك ملیاریش نییه. بڕی سێیه‌م كه بڕه زۆره‌كه‌یه بریتییه له ( گوژمه‌ی ژێرخانی مه‌رجدار كه پێویسته دابینبكرێت –البنیه التحتیه المشروگه و التی یجب ان تدفع ) كه كۆی گشتی بڕه‌كه‌ی 4 ملیار و 220 ملیۆن دۆلاره، كه ئه‌وه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ده‌كرێته پڕۆژه بۆ ژێرخانی ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی له زه‌وییه دیاریكراوه‌كان بۆ كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ها ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت.
كه مه‌رجی هه‌ریه‌ك له‌و كۆمپانیانه له كتێبه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك له گرێبه‌سته‌كانیاندا هاتووه. كه‌واته هه‌موو پاره‌ی دیاریكراو له‌و 35 گرێبه‌سته‌دا 4 ملیار و 963.5 ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام ته‌نیا 743 ملیۆن دۆلار ده‌درێته حكومه‌تی كوردستان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ، به‌پێی گرێبه‌سته‌كان.
له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق رێگری جۆراو جۆر دروستده‌كات، كۆمپانیاكان نه‌یانتوانیوه نه‌وت بنێرنه ده‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ش جگه له چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك، ئه‌وانیش پڕۆژه ژێرخانییه‌كانیان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش مافێكی یاسایی خۆیانه. بۆ نموونه كۆمپانیایه‌ك كه له گرێبه‌سته‌كه‌یدا هاتووه له دهۆك 150 ملیۆن دۆلار وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ژێرخانی ئابووری دروستده‌كات، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی خۆی بۆ ئاو، كه پاره‌كه‌ی نه‌داوه، له‌به‌رئه‌وه‌یه رێگه به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت نه‌دراوه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌و گرفتی بۆ دروستكراوه‌و حكومه‌تی عێراق مافی خۆی پێنه‌داوه له پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئێمه هه‌ندێ هه‌مواركردنمان له گرێبه‌سته‌كاندا كردووه، كه به‌بێ مه‌رج هه‌ندێ پڕۆژه بكه‌ن. بۆ نموونه كۆمپانیای KNOC پشتیوانی دوو پڕۆژه‌ی كاره‌با ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان به بڕی 700 ملیۆن دۆلار، كه پڕۆژه‌كه راسته‌وخۆ له رێگه‌ی كۆمپانیاكه‌وه ده‌كرێت له رێگه‌ی كۆمپانیای جێبه‌جێكراوه كه كۆمپانیای (یۆسكۆ)یه و گرێبه‌ستی رۆژی 6/8/2012 له هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌وه ئیمزاكرا.
روونكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان
وه‌ك ئه‌ركێك و له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو داهاته‌كانی نه‌وت و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بۆ په‌رله‌مان روونده‌كرێنه‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا. كه ئه‌وه‌ش چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی داهاتی گرێبه‌سته‌كانی رابردوو و نوێیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها به وردی روونیده‌كه‌ینه‌وه بۆ په‌رله‌مان كه چه‌ند پاره خه‌رجكراوه له‌و داهاته و چه‌ندی ماوه و چۆن خه‌رجده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش روونبكه‌مه‌وه، كه له‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كاریه‌دا هێرشده‌كرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاره له حیسابی بانكی له به‌ریتانیا دانراوه نه‌ك له كوردستان. پێش هه‌موو شتێك بانكی HSBC یه‌كێكه له بانگه ناسراوه‌كانی جیهان له‌ڕووی متمانه و ئیعتیباره‌وه. له‌ساڵانی 2008 و 2009 دا، سیسته‌می بانكیی له كوردستان زۆر خراپبوو، گواستنه‌وه‌ی پاره‌ش به‌پێی رێوشوێنی تایبه‌ته و نه‌ده‌كرا ئه‌و پاره‌یه به نه‌بوونی سیسته‌می بانكی بهێنرێته كوردستان، بۆیه پاره‌كه له حیسابێكی تایبه‌ت به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرا، به‌ڵام ئێستا كه سیسته‌می بانكیی له هه‌رێمی كوردستان باشتربووه، پاره‌كه له كوردستان وه‌رده‌گیرێت و هه‌ڵده‌گیرێت.
شه‌فافی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
یه‌كێكی دیكه له‌و شته ناڕاستانه‌ی كه بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن گرێبه‌سته‌كان به‌بێ پرسی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌كرێن كه به‌پێی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، كه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زیری دارایی، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكدێن. لێره‌دا رایده‌گه‌یێنین كه هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به ئاگاداری ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌كرێن. زیاتر له‌وه‌ش هه‌موو هه‌مواركردنێكی هه‌ر گرێبه‌ستێكیش به ئاگاداری ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كراوه.
هه‌روه‌ك به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی ئێمه به شه‌فافی ته‌واوه‌وه كراون و هیچ كێشه‌یان تێدا نییه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای رێگری و گوشاره‌كانی به‌غداش، كه هه‌ستیارییه‌كی ته‌واوی دروستكردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به قه‌ده‌ر شه‌فافی وڵاتانی دیكه، گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان شه‌فافن و زۆریشیان بڵاوكراونه‌ته‌وه له ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ها پێداگیری حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان نه‌وت له رێگه‌ی بۆڕی نیشتیمانی عێراقه‌وه بنێرێته ده‌ره‌وه، دانپێدانانێكی به‌كرده‌وه‌یه به راستی و دروستی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌و نه‌وته‌ی كه عێراق داوامان لێده‌كات بینێرینه ده‌ره‌وه، به‌رهه‌می ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌یه.
سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كانیش له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه یاساكه‌ی له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی شه‌شه‌م دا ئاماده‌كراوه‌و په‌سه‌ندكراوه. پڕۆژه‌كه دوای ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی بۆكرا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێمه دوای ره‌چاوكردنی ئه‌و گۆڕانكاری و تێبینیانه‌ی ئه‌وان، ناردمانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌وێش په‌سه‌ندكرا، ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی پێچوو. به‌ڵام له‌كاتی ناردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی شه‌شه‌م دا، به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ئیداری، په‌رله‌مان قه‌بووڵینه‌كردبوو. ئێستاش ئه‌و پڕۆژه‌یه و پڕۆژه یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانیی هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی یاسای مه‌عده‌نه فلزییه‌كان و نافلزییه‌كان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی بنێردرێن بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
گرێبه‌سته‌كانی پێشتریشمان هه‌مواركردنه‌وه
پێش په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری عێراق و پێش ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێ گرێبه‌ستی نه‌وتیی له هه‌رێمی كوردستان كرابوون، ئێمه هه‌موو ئه‌وانیشمان هه‌مواركردن، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2006 وه‌ك وه‌زیر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووم له كابینه‌ی پێنجه‌م دا. به‌پێی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، پێداچوونه‌وه‌مان به‌و گرێبه‌ستانه‌دا كرد و هه‌موارمان كردن.
یه‌كێك له‌و گرێبه‌ستانه كه كاتی خۆی به ئاسانكاری به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا كرابوو، گرێبه‌ستێك بوو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس. كه جگه له‌و هه‌موو ئاسانكارییه زۆره‌ی بۆ كۆمپانیاكه كرابوو، بڕی 5%یش وه‌ك پشك بۆ دوو كه‌سی خه‌ڵكی عێراق دانرابوو له گرێبه‌سته‌كه‌دا، كه ئێمه دوای پێداچوونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه له چه‌ند شوێنێكدا هه‌موارمان كرد و، ئه‌و 5%یه‌ی له گرێبه‌سته‌كه‌شدا بۆ دوو كه‌سه‌كه دانرابوو گێڕامانه‌وه بۆ حكومه‌ت.
لێره‌دا ته‌حه‌دای هه‌موو كه‌س ده‌كه‌م، شتێكی له‌وجۆره له‌و گرێبه‌ستانه‌دا هه‌بێت و بدۆزرێته‌وه كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مندا كراون له هه‌رێمی كوردستان. رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه هه‌میشه ئه‌وه‌بووه كه ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره و گرنگ له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه، دواڕۆژی وڵاته‌كه‌مان به‌شێكی به‌نده به باش به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كاره. من خۆشم ئاواتم بووه، ئه‌و شاره‌زاییه‌ی له بواری نه‌وت و غازدا له جیهان به‌ده‌ستم هێنا، رۆژێك له رۆژان خزمه‌تی گه‌له‌كه‌می پێ بكه‌م له كوردستان.
سووته‌مه‌نی و كاره‌با بۆ خه‌ڵك
وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدرالیی عێراق، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام به‌شی هه‌رێمی كوردستانی له سووته‌مه‌نی كه‌مكردووه، له‌كاتێكدا پێویستییه‌كانی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌زیادبووندان . ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و دوو مانگ پێشتر گه‌یشته نیمچه بڕینی ته‌واو. حكومه‌تی عێراق كه رۆژانه 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی بێجی و دۆره بۆ پێداویستی ناوخۆیی خه‌ڵكی عێراق ده‌پاڵێوێت، ده‌بێ به‌پێی رێژه‌ی 17%ی هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه 135 هه‌زار به‌رمیل له‌و نه‌وته به به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانییه‌وه بداته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ینێرێت هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یه ته‌واوی به‌شه‌كانی بڕیبێت، ئه‌وه‌ی دهۆكیش كه‌مێك زیاتر، كه هه‌موو ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێرێت ناگاته 15 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه، كه به‌شی پێویستی رۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له 120 هه‌زار به‌رمیل كه‌متر نییه.
بۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا له‌ساڵی رابردوودا كه له مانگی ئابه‌وه ده‌ستیپێكرد تاوه‌كو نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، 500 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شكرا، پرۆسه‌ی ئه‌مساڵیش كه له‌و مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو نه‌ورۆزی ساڵی داهاتوو، 740 ملیۆن لیتر نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كه‌ین، كه نه‌وته‌كه له به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستانه . به‌رمیلێك نه‌وت به خۆڕایی ده‌درێته هه‌موو خێزانێك كه كۆبوونی خۆراك و سووته‌مه‌نی هه‌بێت. به‌شێوه‌یه‌ك كه گوندنشینه‌كان چوار به‌رمیل نه‌وتیان پێده‌درێت و شارنشینانیش سێ به‌رمیل نه‌وت. جگه له‌وه سووته‌مه‌نی بۆ پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كانیش دابین ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به‌نزینێكمان خستووه‌ته بازاڕی ناوخۆییه‌وه كه نرخ و جۆره‌كه‌ی له زۆر له‌و جۆره به‌نزینه بازرگانیانه باشتره كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرێن.
هه‌روه‌ها له‌ڕووی دابینكردنی كاره‌باشه‌وه، پێش هه‌مووان وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی عێراق شاهێدن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی كاره‌با بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری سه‌رمایه‌دارانی نیشتیمانی ناوخۆیی. له‌وبواره‌شدا پڕۆژه‌ی ستراتیژی زۆر گه‌وه‌ره به رێگه‌وه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێویستی خه‌ڵكی كوردستان له كاره‌با به‌ته‌واوی دابینده‌كات. ئێستاش مایه‌ی خۆشییه بۆ ئێمه كه توانیومانه كاره‌با بده‌ینه خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كه‌ركووك و خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش.
دژایه‌تی چی ده‌كه‌ن
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌كاتی كابینه‌ی پێنجه‌مدا سیاسه‌تی پشتبه‌ستن به به‌رهه‌می ناوخۆیی له سووته‌مه‌نی و كاره‌با، وه‌ك ستراتیژێك و به‌رنامه‌ی كار خسته به‌رده‌م ئێمه. نێچیرڤان بارزانی، بۆ دروستكردنی سه‌ربه‌خۆییه‌ك له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك سووته‌مه‌نی، كاره‌با و ئاو، هه‌روه‌ها بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و دڵگه‌رمكردنی خه‌ڵكی كوردستان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، ئینجاش بۆ دابینكردنی گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی و فراوانكردنی ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌درێژی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باسكردین. به‌ڕاستیش ئه‌وه ئه‌و خه‌ونه بوو، كه من ساڵه‌ها بوو بۆی ده‌ژیام و خۆم بۆی فێرده‌كرد.
جگه له رێگرییه ده‌ره‌كییه‌كان، گرفته ناوخۆییه‌كانیش زۆربوون، ته‌نانه‌ت ترسێكی به‌رده‌وام دروستده‌كرا، به‌ڵام بوێری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و هاوكاری جێگره‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌پێناو خۆشگوزه‌رانكردنی خه‌ڵكی كوردستان و به سوود وه‌رگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌كانمان، كارمان ده‌ستپێكرد و به گوڕتركرد. ئێستا هه‌ر كه‌سێك به ویژدانه‌وه سه‌یری بارودۆخه‌كه بكات، ده‌زانێ سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وت و كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی خۆی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و به‌هێزبوونی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش دروستكردووه.
ئێمه كه سووته‌مه‌نی، كاره‌با و ئاومان به‌و سیاسه‌ته نه‌وتییه دابینكرد، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتین له هێنانی گه‌وره‌رترین كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی جیهان، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتین له دروستكردنی ناو و پێگه‌یه‌كی دیار بۆ هه‌رێمی كوردستان، جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئیراده‌ی بڕیاردانی سیاسیمان بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكرد، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی فراوانمان له رێگه‌ی سیاسه‌تی نه‌وتییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، بۆچی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوشێوه‌ی حوسێن شه‌هرستانی و تووندتریش هێرشیده‌كاته سه‌ر، ئه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كێ ده‌كات و كێ پێیگوتووه؟ باشه سیاسه‌تی گۆڕان چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر له‌و بارودخه‌ی ئێمه‌دا له ده‌سه‌ڵاتدابووایه؟ ئایا ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ی پێده‌كرا بۆ هه‌رێمی كوردستان؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بكات، رێز له‌و ده‌ستكه‌وته نیشتیمانیانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێت، هێرشی دوژمنكارانه‌ی ده‌كاته سه‌ر، كه ئه‌و هێرشانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌سنووری ره‌خنه‌لێگرتن تێپه‌ڕیون. به‌بێ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و راگه‌یاندنه‌كه‌ی یه‌ك ره‌خنه له حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و به‌ڕێز حوسێن شه‌هرستانی بگرن كه ئه‌وه چه‌ند ساڵه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له مافی خۆی له سووته‌مه‌نی بێبه‌شده‌كات، كه ده‌كاته بایی چه‌ندین ملیار دۆلار.
من كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانم كرد، هه‌موو شتێكم له چوار سه‌عاتدا به ته‌واوی بۆ روونكردنه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌وانیشم دایه‌وه. ئه‌وه‌شم پێگوت كه من ته‌نیا چاوم له یه‌ك شته ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌و وڵاته‌كه‌مه، ویژدانم ئاسووده‌یه كه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م و كردوومه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به پاكی و زانایی بووه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بووه.
ئێستاش پرۆسه‌كه به‌هۆی هاتنی كۆمپانیا هه‌ره گه‌وره‌كانی جیهانه‌وه بۆ كوردستان، زۆر گه‌وره‌بووه، كوردستان پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش خه‌ونی شه‌هیدانمان بووه، خه‌ونی خه‌ڵكی دڵسۆزی ئێستای كوردستانیشه. هاتنی ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه، كه به‌هۆی سیسته‌می وڵاته‌كانیانه‌وه به شه‌فافی كارده‌كه‌ن، بڕوا‌و متمانه‌یه‌كی زیاتر به كوردستان و پرۆسه‌ی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌خشن.
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تیش گوتی، بۆ ئه‌و سیاسه‌ته به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین به‌رده‌وام پێشیبخه‌ین، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر هه‌موو دۆلاریكیش خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین هه‌رچی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئێمه‌دا كرابێت. زۆرم پێناخۆشه كه ده‌بیستم، كه گوایه گۆڕان به‌نامه داوای له به‌ڕێز حوسێن شه‌هرستانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات به پێدانی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان له‌باره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كه گوایه هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیان پێدا ده‌نێرێته ده‌ره‌وه.
ئێمه ده‌بێ وه‌ك بنه‌ما و هێزكاری بنه‌ڕه‌تی بڕوانینه پرۆسه‌ی نه‌وتیمان، نه‌ك په‌نا ببه‌ینه به‌ر كه‌سانێك كه هه‌وڵده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان دروستبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته خاوه‌نی به‌رهه‌م و سیاسه‌تی نه‌وتیی خۆی. ئێمه سه‌ردانی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فامان كرد، ئاماده‌ین جارێكی دیكه‌ش بۆ ئه‌و و هه‌موو لایه‌نێكی تر سیاسه‌ته‌كه‌مان روونبكه‌ینه‌وه، ئینجا چ پێویستده‌كات په‌نا ببه‌نه به‌ر خه‌ڵكانی دوژمنی پرۆسه‌كه.
نه‌وت بابه‌تێكی ته‌خسوسییه، پێویستی به شاره‌زاییه، نابێ به زانیاری نادروست و چه‌واشه‌كاری، خه‌ڵك له دژی پرۆسه‌یه‌ك هانبدرێت، كه زۆرترین سوودی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و، ئاینده‌ی گه‌شیشی هه‌ر به‌هۆی نه‌وته‌وه و سیاسه‌تێكی راستی نه‌وتییه‌وه ده‌بێت به پشتیوانی خوا.
رووداو"
