لەمەودوا پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بەپێی كارتی زانیاری دەبێت
خالید حوسێن، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: \"پاش ماوەیەک لە ڕاگرتنی حكوومەتی هەرێم بڕیاری كاراكردنەوەی دابەشكردنی زەویی دایەوە بەسەر ئەوانەی كە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان لە پێش وەستانی بڕیارەكە هەیە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارەمان بە دەست نەگەیشتووە، بۆیە ناتوانین زەوی دابەش بكەین.\""
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، ڕوونی کردەوە: \""دوای كاراكردنەوەی بڕیاری دابەشكردنی زەوی، ئەو فەرمانبەرەی كە لە شوێنێك دەوام دەكات و ماڵی لە شوێنێكیدیکهیه، ئەوا مەرج نییە لە شوێنی دەوامەكەی زەوی پێبدرێت، بەڵكو حیساب لەسەر كارتی زانیارییەكەی دەكرێت كە سەلمێنەری ئەوەیە ماڵەكەی لەكوێیە و لە سنووری شارەوانییەكەی خۆی زەوی پێدەدرێت.\""
گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، فەرهاد محەممەد، پێشتر، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاندبوو کە وەستانی بڕیاری دابەشكردنی زەوی زیاتر پەیوەندی بەوەوە هەیە كە دەیانەوێت رووپێوێكی ئەوانە بكەن كە فەرمانی وەگرتنی زەوییان هەیە. هەروەها بزانرێت شارەوانییەكان چەند زەوییان هەیە و ئایا بەشیان دەكات یان نا. دوای تەواوبوونی ئەو كارەیش، بڕیاری كۆتایی لەسەر پرسی دابەشكرددنی زەوی دەدرێت."
