نوسینگەی تۆمارکردنی لەدایکبوان و مردوان بەئەلەکترۆنی دەکرێت
لەمبارەیەوە وەزیری تەندروستی بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند: بە ئەلەکترۆنیکردنی سیستەمی ئیشکردن لەبەشی لەدایکبوان و مردوان پیادەکردنی ئەم سیستەمەش دەبێتە ھۆی نەھێشتنی کاغەز و ئاسانکردنی راییکردنی کاروباری ھاوڵاتیان کەنزیکەی تەنھا ٥خولەکی پێدەچێت و ھەروەھا ئەوکارە نایاساییانەی ھەرکەسێک بیەوێ بیکات لەم سیستەمەدا ئەتوانرێت دەستی بەسەردا بگیرێت بۆیە دەستخۆشیان لێدەکەم و داواش لە ھەردو نوسینگەی دھۆک و سلێمانی دەکەم بێن و سەردانی ئەم نوسینگەیە بکەن و بۆئەوەی نەک ھەر نوسینگەی ھەولێر بەڵکو دھۆک و سلێمانی شوێنەکانی تریش ئەم سیستەمی ئەلەکترۆنیەیان تێدا پەیرەو بکرێت.
ڕوونیشکردەوە: بری تێچوی بودجەکەشی ٢٥ ھەزار دۆلاری تێچوە شتێکی زۆر باشە و ھەڵدەدەین لەزۆربەی دامو دەزگاکاندا ئەم سیستەمی ئەلەکترۆنیە پەیرەو بکەین.
