مۆڵەتی‌ بازرگانی‌ و هاوردەكردن ‌و هەناردەكردنی هەرێم و بەغدا یەكدەخرێت

مۆڵەتی‌ بازرگانی‌ و هاوردەكردن ‌و هەناردەكردنی هەرێم و بەغدا یەكدەخرێت
بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی بارزگانیی عێراق رێككەوتوون كە مۆڵەتی بارزگانی و هاوردەكردن و هەناردەكردنی كاڵاو كەلوپەلی هەرێم و بەغدا یەكبخەن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێناوە.


بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پلاندانان‌ و بەدواداچوون، سوارە عەزیز، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: تا ئێستا بابەتی پێدانی مۆڵەت بە بازرگانان و هێنانی جۆڕی خورادن و كاڵا و كەلوپەل و هەناردەكردنیان، لە نێوان هەرێم و بەغدا جیاوازە كە ئەمەش زۆرجار گرفتی دروستكردوە.

سوارە عەزیز، گوتی: بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە، لەم ماوەیەدا وەفدێكی وەزارەتی بارزگانیی بەغدا سەردانی كردین و بەیەكەوە بە وردی تاوتوێی ئەو بابەتەمان كردو لیژنەیەكی هاوبەشمان پێكهێنا.

بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پلاندانان‌ و بەدواداچوون، گوتی: كاری سەرەكی ئەو لیژنەیە رێكخستنی مەرج و رێنمایی پێدانی مۆڵەتە بە بازرگانان و دیاریكردنی ئەو پێویستی و رێنماییانەشە كە بۆ هێنانی كاڵا و كەلوپەل و خواردن لە وڵاتانی دەرەوە پێویستە رەچاوو پەیڕەو بكرێن.

سوارە عەزیز، هه‌روه‌ها گوتی: وا بڕیارە بەهەردوو زمانی‌ كوردی‌‌و عەرەبی لەسەر ئه‌و مۆڵەتی بازرگانیانه‌ بنووسرێت که‌ كە دەدرێنه‌ ئه‌و بازرگانانه‌ی سەرجەم ڕێگا‌ وشكانی‌‌ و ئاوی ‌‌و ئاسمانیدا کاری بازرگانی ده‌که‌ن و كاریگەرییەكی‌ باشی‌ بەهێزكردنی‌ پەیوەندییە بازرگانییەكانی‌ نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی هەرێم، دوای تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە، لەمەودوا سستەمی هێنانی كاڵا و خواردن لە هەرێم و بەغدا یەك دەبێت و بازرگانی هەرێم دەتوانێت لە سەرانسەری عێراقدا كاری بازرگانی بكات و بازرگانانی به‌شه‌کانی دیکه‌ش ده‌توان له‌ هه‌ریمی کوردستان کاری بازرگانی بکه‌ن
Top