هۆڵه‌ندا و ڕۆمانيا كونسلخانه‌ى فهرميى خۆيان له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه
له ديدارهكهدا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى هۆڵه‌ندا له عيراق چۆنيهتيى فراوانكردن و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵهندايان خسته به‌ر باس و باڵيۆزى هۆڵه‌ندا ڕايگه‌ياند وڵاته‌كه‌ى له ماوه‌يه‌كى نزيكى داهاتوودا نوێنه‌رايه‌تيى ديپلۆماسيى خۆى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه و له جياتى كونسلگهريى فه‌خرى كه ئێستا هه‌يه، نووسينگهى باڵيۆزخانه‌ى هۆڵه‌ندا به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
باڵيۆزى هۆڵه‌ندا له عيراق هه‌روه‌ها گوتى: هۆڵه‌ندا ڕێنمايى سه‌فه‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان گۆڕيوه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانيا هۆڵهندييهكان زياتر ڕوو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدار بن.
له لايه‌كى ديكه‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئايكۆب پرادا باڵيۆزى ڕۆمانيا له عيراق و يووجين سيهلێنۆ كونسلى ڕۆمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد. له ديدارێكدا سه‌رۆكى حكوومه‌ت و باڵيۆزى ڕۆمانيا تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌نديى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕۆمانيا و هه‌ردوولا ئاماده‌ييان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان به تايبه‌تى له بواره‌كانى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و پيشهسازيدا دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له ديدارهكهدا باڵيۆزى ڕۆمانيا له عيراق ڕايگه‌ياند كه له چوارچێوه‌ى بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، ناوه‌ڕاستى ئهيلوولى داهاتوو كونسلخانه‌ى ڕۆمانيا به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه و هه‌ر له هه‌ولێريش ڤيزاى ڕۆمانيا به هاووڵاتيان ده‌ده‌ن.
باڵيۆزى ڕۆمانيا له عيراق هه‌روه‌ها ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى بۆ دامه‌زراندنى كارگه‌يه‌كى دروستكردنى ترام له دهۆك كه له وێوه به‌رهه‌مه‌كانى به هه‌موو عيراق بفرۆشێت و كارگه‌يه‌كى به‌رهه‌مه‌كانى خۆراك له هه‌ولێر و كارگه‌يه‌كى ديكه‌ى به‌رهه‌مهێنانى تراكتۆر و ئامێره كشتووكاڵييهكان له سلێمانى نيشان دا. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى، هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكارييه‌كى حكوومهتيشى بۆ پڕۆژه پيشهسازييهكانى ڕۆمانيا له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
