پارتی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان: لێتان قبوڵ ناكەین
پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی به داكۆكیكاری یه‌كڕیزی ناو ماڵی كوردستان ده‌زانێت. له‌ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا زۆر به‌سینگ فراوانییه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ته‌ندروستی فره‌لایه‌نی كردووه و ده‌یكه‌ین. بوونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه، كه ئامانجی ره‌خنه له پێناو باشتركردن بێت زۆر ئاساییه، به‌ڵام له‌ژێر ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌نگاونان به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی به‌رژوه‌ندییه گشتییه‌كان نائاساییه.
ماوه‌یه‌كه هه‌ستده‌كه‌ین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان فراوانتر و ئاشكراتر به‌شێوه‌ی ناڕه‌وا دژایه‌تی پارتی ده‌كات. وه‌ك پارتی ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بۆ گشت لایه‌ك درێژ كردووه. هه‌وڵمانداوه برینه كۆنه‌كان هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه و به‌ره‌و ئاینده هه‌نگاو بنێین. له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش زۆر هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌مان داوه. له پێناو لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزیی ناوماڵی كوردستانی له‌لایه‌ن به‌ڕێزان جه‌نابی سه‌رۆكی پارتی و جێگری سه‌رۆكی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسیمانه‌وه زۆر هه‌وڵ هه‌بووه بۆ كرانه‌وه‌ی زیاتری نێوان گۆڕان و پارتی. هیچ كاتێك نه‌مانویستووه له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا لاته‌ریك بكرێن. هه‌وڵماندا به‌شداربن له حكوومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، هه‌وڵماندا له گشت كۆبوونه‌وه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا به‌شداربن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌نگاونان و ئاڕاسته‌كردنی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌میشه خۆیان دزیوه‌ته‌وه. لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش له مه‌یدانی سیاسی‌دا هه‌ن و هیچ كاتێك نه داواكراوه و نه هه‌وڵدراوه پاشكۆی هیچ لایه‌نێك بن، به‌ڵام به‌شداریی كارایان له كۆڕ و كۆبوونه‌وه پێویسته‌كاندا كردووه و ڕای تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دیكراوه دژبوونی پێشوه‌خته‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێك له په‌رله‌ماندا هێشتا پرۆژه‌یاسایه‌ك خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه گوێناگرن و ده‌ست به ته‌پڵ لێدان ده‌كه‌ن و ئه‌وجا دوای تێپه‌ڕبوونی پرۆژه‌كه دێن و له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كرێن و به بایكۆتكردن وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌نجا دێن باس له تاكڕه‌وی و دوورخستنه‌وه و به‌شداری پێنه‌كردنیان له سازدانی بڕیاری سیاسی‌دا ده‌كه‌ن. ئێمه وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی هه‌ر كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانییه، ئه‌مه‌شیان زیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان هه‌یه. ئه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵی بۆ ده‌دات تێكدانی یه‌كڕیزییه. ئۆپۆزسیۆن بوون و تێكدانیش دوو شتی جیاوازن.
هه‌ستمان به‌وه‌كردووه، كه ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی گۆڕان له یه‌ك فاكته‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌ویشیان دژایه‌تی پارتی و بارزانی-یه. ئه‌وان بڕیاری پێشوه‌خته‌یان هه‌یه بۆ دژایه‌تی هه‌ر هه‌نگاوێك كه چ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه یاخو به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه نرابێت.
وه‌ك پارتی ئه‌و په‌یامه‌مان بۆ گۆڕان هه‌یه، گه‌ر ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنن، چه‌مكی ئۆپۆزسیۆن بوون روون و ئاشكرایه و گرفتمان له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه نییه، به‌ڵام گه‌ر ئه‌وان ئه‌رك و ئامانجی خۆیان ته‌نیا به دژایه‌تی پارتی و بارزانی پێناسه ده‌كه‌ن و تا ئاستی تێكدان و پلانگێڕی نهێنی و ئاشكرا، ئاماده‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانیش له پێناو ئه‌م ئامانجه‌یان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا لێیان قبوڵ ناكرێت و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت. ئێوه فریشته نین و كارنامهكهتان ئاشكرایه و ناتوانن خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن. هه‌ورازێكی سه‌ختتان گرتۆته‌به‌ر و خه‌ڵكانێكی زۆر خۆیان تاقیكردۆته‌وه و سه‌رنه‌كه‌وتوون، ئێوه‌ش سه‌رناكه‌ون.
