كه‌شوهه‌وای ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق له‌هه‌رێم جیاوازه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌میدیا ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان باس له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌كه‌ن له‌ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ناوچه‌كانی عێراق ڕووده‌ده‌ن، كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما له‌ناوچه‌كانی تری عێراق، كاریگه‌ریی نابێت بۆ سه‌ر كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان.
(دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج) ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ڕووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا كۆتایی دێت‌و پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان 42 بۆ 46 پله‌ی سه‌دیدا ده‌بێت.
دارا حه‌سه‌ن هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه، كه باس له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌كه‌ن بۆ 50 پله.
