ئەو250 قوتابیەی زانكۆكانی عێراق لەكوردستان بەشێوازی میوانداری دەخوێنن بۆ ساڵیسێیەم لەزانكۆكانی هەرێم درێژە بەخوێندن دەدەن

ئەو250 قوتابیەی زانكۆكانی عێراق لەكوردستان بەشێوازی میوانداری دەخوێنن بۆ ساڵیسێیەم لەزانكۆكانی هەرێم درێژە بەخوێندن دەدەن
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتیهەرێمی كوردستان ئەمڕۆ رای گەیاند، 250 قوتابی كورد كە ماوەی 2 ساڵە بەشێوازیمیوانداری لەزانكۆكانی كوردستان دەخوێنن بۆ ساڵی سێیەمیش بە شێوەیە نا ئاسایی(ئیستسنا) لەزانكۆەكانی هەرێم درێژە بەخوێنددن دەدەن.

عەلیسەعید نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند، 250 لەقوتابیانی دەرچوونی ئامادەیی لەساڵی 2008 – 2009 پاش ئەوەیلەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێن، بەڵام لەسەر خواستی خۆیان بە پێیرێكەوتنێك لەگەڵ نێوان هەر دوو وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستیحكوومەتی عێراق و هەرێم بە هەمان نمرە ئەو قوتابیانە لەزانكۆی بەرزتریپارێزگەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق وەرگیران.

روونیكردەوە، بەڵام ئەوسات بە هۆی خراپ بوونی دۆخی تەناهیی ئەو پارێزگەیانە ئەوقوتابیانە داواكاری ئەوەیان خستەروو كە بەشێوازی میوانداری لەزانكۆكانی هەرێمدرێژە بەخوێندن بدەن، ئەوە بوو وەرگیران، بە پێی رێنماییەكان تەنیا بۆیان هەیەبۆ ماوەی 2 ساڵ بەمیوانداری وەربگیرێن.

ئەوەشیخستەروو، بەڵام ئێستە ئەو قوتابیانە بەهۆی خراپ بوونی دۆخی تەناهیی ئەوپارێزگەیانە بۆ جارێكی تر بۆ ساڵی سێیەم داواكاریان خستۆتەروو كە بەمیوانداریهەر لەزانكۆكانی هەرێم بخوێنن.

زیاترگوتی، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لەپێوەندیدابووین بۆ ئەوەی بە هەر شێوەیەك بێ هاوكارمان بن بەوەی بۆ ساڵێكی ترلەزانكۆكانی هەرێم درێژە بەخوێندن بدەن، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەیزانستی عێراقیش رەزامەندی نیشاندا بۆ ساڵی سێیەم لەكوردستان بخوێنن.

گوتیشی،بەڵام دەبێ بۆ دوا ساڵی خوێندن بگەڕێنەوە زانكۆكانی خۆیان، پاش دەرچوونیشیانبڕوانامەی ئەو زانكۆیەیان پێ دەدرێ كە لێی وەرگیراون.
Top