پارێزگارى هەكارى: لە شەڕەكەى دوێنێ 2 سەرباز كوژرا و 10 سەربازیش بریندار بوو

پارێزگارى هەكارى: لە شەڕەكەى دوێنێ 2 سەرباز كوژرا و 10 سەربازیش بریندار بوو
پارێزگارى هەكارى لە نووسێكدا ڕاى گەیاند، لە شەڕێكدا لە نێوان چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان(پەكەكە) و هێزەكانى سوپاى توركیا 2 سەرباز كوژرا و 10 سەربازیش بریندار بوو.
ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى ڕاى گەیاند، پارێزگارى هەكارى لە نووسێكدا ڕاى گەیاند، لەو شەڕەى دوێنێ یەكشەم لە نێوان چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان(پەكەكە) و هێزەكانى سوپاى توركیا لە ناوچە شاخاوییەكانى شارۆكەى شەمزینان سەر بە پارێزگەى هەكارى 2 سەرباز كوژران و 10 سەربازیش بریندار بوون.

بریندارەكان گواسترانەوە نەخۆشخانەى سەربازیى هەكارى و دواى ئەنجامدانى فریاكەوتنى سەرەتایی بەباوەشێنكە ڕەوانەى نەخۆشخانەكانى وان كران و خرانە ژێر چاودرێرییەوە، ئەمە بەگوێرەى هەمان سەرچاوە.

دوێنێ یەكشەم ئاژانسى فورات نێزیك لە (پەكەكە) ڕاى گەیاند، لە شەڕێكدا لە نێوان چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) و سوپاى توركیا لە ناوچە شاخاوییەكانى شارۆكەى شەمزینان سەر بە پارێزگەى هەكارى 15 سەرباز هاتە كوشتن، گواستییەوە.















ئاكانیوز
Top