بارزانی: مه‌شق به كوردانی رۆژئاوا ده‌كه‌ین تاوه‌كو به‌رگری له ناوچه كوردییه‌كان بكه‌ن
لهههڤپهیڤینێكی تایبه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ئینگلیزی له‌شارۆچكه‌ی پیرمام، بارزانی بۆ یه‌كه‌مجاره ئاشكرای ده‌كات كه كامپی مه‌شق و راهێنانی كوردانی رۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه بارزانی ده‌ڵێ \"ژماره‌یه‌ك زۆر له‌و گه‌نجه كوردانه‌ی هه‌ڵهاتوون، مه‌شقیان پێكراوه و ئێمه نامانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردانی بارودۆخه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه\"".
بارزانی له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه هێشتا ئه‌و كوردانه ره‌وانه‌ی سووریا نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌نیازن ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكرێنه‌وه مه‌به‌سه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی \""هه‌ر بۆشاییه‌كی ئاسایش\"" له‌كاتی رۆیشتنی سوپای رژێمی سووری.
بارزانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئه‌وهێزه له‌و كوردانه پێكهاتوون كه له سوپای سووریا جیابوونه‌ته‌وه و به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵهاتوون و فه‌رمانه‌كانیشی له ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی باڵایه وه‌رده‌گرێت كه پێش دوو هه‌فته لهمهوپێش له‌شاری هه‌ولێر پێكهێنرا و پێكهاتووه له دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی كوردی سووریا.
بارزانی گوتیشی \""ئه‌وان ره‌وانه‌ی سووریا نه‌كراون و هێشتا لێره‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه باڵایه پێویستی پێیانبوو ئه‌وا ده‌ڕۆن و ئه‌گه‌ریش نا، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا بارودۆخه‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن و له كۆتاییدا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه، مه‌به‌ست له‌مه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بوو كه دروست ده‌بێت\"".
له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریا، بارزانی ده‌ڵێ \""باشترین هاوكاری كه ئێمه بتوانین بۆیان دابینی بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه پێگه‌یه‌كی یه‌كگرتوومان هه‌بێت و له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بووین\"".
-رووداو"
