له‌ماوی سێ رۆژدا هه‌زار كه‌س له هه‌ولێر پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌یان وه‌رگرتووه
سه‌باحه‌ت حه‌مه تاهیر بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆی په‌یامنێر روونیكرده‌وه: تا ئێستا ته‌نها له ناو هه‌ولێر نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌یان وه‌رگرتووه, ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناو شارن و سه‌نه‌دیان هه‌یه واته تاپۆی خۆیان هه‌یه, ئه‌وانه پێویستیان به كه‌فیل نابێت.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره له لادێكان, ئاماژه‌یدا: تا ئێستا روون نییه كه خه‌ڵكانی لادێ به‌بێ كه‌فیل پێشینه وه‌رگرن, هه‌روه‌ك له رێنماییه‌كانی بڕیاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكانی لادێكان به‌بێ كه‌فیلی وه‌ربگرن, به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌ك نییه.
