یاسایی لێبوردنی گشتی چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

یاسایی لێبوردنی گشتی چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌
دوای ئه‌وه‌ی یاسایی لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ده‌رچوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش په‌سه‌ندی كرد، یاساكه‌ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم 174 كه‌س له‌م یاسایه‌ سوودمه‌ندبوونه‌ و ئازادكراون، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ سوودمه‌ندده‌بن و ئازادده‌كرێن.

عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ئاژانس هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان وسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ و دوێنێ 56 به‌ندكراو له‌به‌ندیخانه‌ی چاكسازی گه‌وران كه‌ لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه‌ ئازادكران.\"

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گووتیشی: له‌ ڕۆژانی داهاتووشدا ئه‌وانه‌ی كه‌ یاسای لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه‌ ئازادده‌كرێن.

یاسایی لێبوردنی گشتی له‌ 4 حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا و له‌ 6 حوزه‌یران له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ندكرا.
"
Top