نێچيرڤان بارزانى: چه‌نده پارێزگارى له ژينگه بكرێ، هێشتا هه‌ر كه‌مه
پڕۆژه‌كه كه له لايه‌ن كۆمپانياى (ماس گلۆباڵ) و (ئه‌نكا)ى توركييه‌وه، له وێستگه‌ى كاره‌باى هه‌ولێرى غازى ئه‌نجام ده‌درێت، تواناى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى وێستگاكه له (1000) مێگا واته‌وه بۆ نزيكه‌ى (1500) مێگا وات زياد ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ى هيچ بڕێكى زياتر له سووته‌مه‌نى به كار بهێنێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى به‌ركارهێنانه‌وه‌ى پاشماوه‌ى ئه‌و سووته‌مه‌نييه‌ى له وێستگه‌كه‌دا به كار ده‌هێنرێت، كه بۆ جارى يه‌كه‌مه له هه‌رێمى كوردستان و له عيراقيش؛ ئه‌م سيسته‌مه كارى پێ ده‌كرێت.
له وته‌يه‌كدا كه به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شى كرد، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌يه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ڕاسته پرۆژه‌يه‌كى وا بڕه پاره‌يه‌كى زۆرى تێ ده‌چێت، \"به‌ڵام سووده‌كه‌ى له‌وه زياتره كه پێشبينى ده‌كرێت\"".
به‌و پێيه‌ى كه ئه‌م پرۆژه‌يه پڕۆژه‌يه‌كى ڕيسايكلين و دووباره سوودوه‌رگرتن و به‌كارهێنانه‌وه‌ى پاشماوه‌كانه، سه‌رۆكى حكوومه‌ت له وته‌كه‌يدا له سه‌ر گرنگيى پرۆسه‌ى به‌كارهێنانه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌كان ڕاوه‌ستا و پرۆژه‌يه‌كى واى له پارێزگاى دهۆك به نموونه‌ى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى گرنگ هێنايه‌وه و گوتى: \""له وێ كارگه‌يه‌كيان بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى زبڵ داناوه و له زبڵ و پاشماوه‌كان، به‌رهه‌مى تازه دروست ده‌كه‌ن. ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى نوێ يه له دهۆك كراوه\"". داواشى له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كرد؛ سوود له‌م ئه‌زموونه‌ى دهۆك وه‌ربگرن.
نێچيرڤان بارزانى، گرنگييه‌كى تر‌ى پرۆژه‌ى له‌م شێوه‌يه‌ى له‌وه‌دا بينيه‌وه كه دۆستێكى زۆر باشى ژينگه‌ن و بۆ پاراستنى ژينگه‌ى كوردستان زۆر پێويستن. جه‌ختيشى له سه‌ر پاراستنى ژينگه كرده‌وه و له‌مباره‌يه‌وه ڕايگه‌ياند: \"" له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌يه كه ئه‌م پڕۆژانه، ده‌بنه هۆى ڕاگرتنى پاكترى ژينگه‌ى كوردستان، ئه‌مه‌ش سووودێكى گه‌وره و پێويستيه‌كى زۆر. چونكه هه‌ر چه‌ند هه‌ول بده‌ين پارێزگارى له ژينگه بكه‌ين؛ كه‌مه، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ين، هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست، بۆ پاراستنى ژينگه له هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵ و كۆشش بكه‌ين\"".
سه‌رۆكى حكوومه‌ت دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى ئه‌وه‌ى له ساڵانى ڕابروودا هه‌نگاوى باش بۆ دابينكردنى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان نراون و له‌م بواره‌دا كوردستان پێشكه‌وتنى به‌رچاوه‌ى به خۆيه‌وه بينيوه، به‌ڵام وێڕاى ئه‌مه‌ش \""هێشتا له ئاست ویستى هاووڵاتیان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نیه، چونكه تا دێت ڕێژه‌ى دانیشتوان به خێرایى زیاد ده‌بێت، شار و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان فراوانتر ده‌بن و پێداویستيى هاووڵاتیان بۆ كاره‌با ڕوو له زیادبوونه\"".
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گرنگيدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به خزمه‌تگوزارييه‌كان وه‌ك ستراتيژێكى حكوومه‌ت خسته ڕوو و گوتى: \""وه‌ك چۆن پێشتر كاره‌با و ئاو و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان؛ به‌رنامه هه‌ره له‌پێشه‌كانى كارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوون، ئێستاش به هه‌مان شێوه له سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بين\"".
گرنگى و ڕۆڵى كه‌رتى تايبه‌ت له پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا؛ لايه‌نێكى تر‌ى وته‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو كه تيايدا ئاماژه‌ى به پێويستيى هه‌رێمى كوردستان به كار و پرۆژه‌كانى ئه‌م كه‌رته كرد و ڕايگه‌ياند: \""پێویستیمان به هاوكاريى كه‌رتى تایبه‌ت هه‌یه بۆ بنیادنانى كه‌رتى پیشه‌سازى، زیادكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ و پێشكه‌شكردنى ده‌رفه‌تى كارى زیاتر له هه‌رێمى كوردستاندا. ئه‌و كۆمپانیا و پڕۆژه ستراتیژیانه ڕۆڵیان ده‌بێت له دابینكردنى داهاتوویه‌كى سه‌قامگیر بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان\"".
سه‌رۆكى حكوومه‌ت جارێكى تر كارنامه‌ى حكوومه‌تى به بير هێنانه‌يه‌وه كه تيايدا \""پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى و پشتگیريكردن له پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزاری، پیشه‌سازى، كشتوكاڵ، كه‌شتوگوزارى و پڕۆژه درێژخایه‌نه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت؛ یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كیيه‌كانى كابينه‌ی حه‌وته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان\"".
حه‌ز و ويستى حكوومه‌تيشى بۆ هه‌بوونى \""كارگه‌ى زیاتر و به‌رهه‌مى زیاتر و ده‌ستپێشخه‌ريى زیاتر له بوارى كشتوكاڵ و پيشه‌سازى و گه‌شتوگوزار له كه‌رتى تايبه‌تى\"" ده‌ربڕى و ئاماده‌يى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ نه‌هێشتنى ڕێگرييه‌كانى به‌رده‌م سه‌رخستنى پرۆژه‌كان دووپات كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه له توانادايه له هه‌رێمى كوردستان ڕێگاى نوێى كاركردن بگيرێته به‌ر و به شێويه‌يه‌كى پرۆفيشيناڵتر و بڕوابه‌خۆبوون كار بكرێت. هه‌روه‌ها گوتى: \""پێویسته كه‌لتوورێكى باشترى كاركردن له‌م وڵاته‌دا پياده بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانمان به‌ره‌وپێش ببه‌ین و زیاتر سوود له كات وه‌ربگرین له كاره‌كانمان\"".
له وته‌كه‌يدا سه‌ۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌يى حكوومه‌تى بۆ پێشوازى له به‌شداريى وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانى نێوده‌وڵه‌تى نيشان دا و ڕايگه‌ياند كه حكوومه‌ت ئه‌ركێكى زۆرى كێشاوه بۆ بونیاتنان و فراوانكردنى شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به شێوه‌یه‌كى گشتى و گوتى \""پڕۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ش شاهێدن بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان\"".
له كۆتايى وته‌كه‌يدا سه‌رۆكى حكوومه‌ت سوپاسى جێبه‌جێكارانى ئه‌م پرۆژه‌يه و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كان و كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كرد كه به جددى كاريان بۆ سه‌رخستنى پرۆژه‌كه كردووه و هيواى خواست \""له ئاينده‌دا له هاوشێوه‌ى ئه‌م پرۆژانه له شوێنه‌كانى تر‌ى عيراقيش ئه‌نجام بدرێت\"".
ئه‌مه‌ش ده‌قى وته‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه:::::::
میوانانى به‌ڕێز،
ئاماده‌بووانى خۆشه‌ويست،
ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنێكى گه‌رمى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى وزه‌ى توركيا بكه‌م بۆ به‌شداريكردنى له‌م ڕێوڕه‌سمه، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى نوێنه‌رانى كونسلخانه‌كانى وڵاتانى بيانى له هه‌ولێر ده‌كه‌م، كه ئه‌مڕۆ ته‌شريفيان هێناوه، هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن به سه‌ر چاو بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه.
خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز له ڕێوڕه‌سمێكى گرنگدا به‌شدار ده‌بم كه جێگه‌ى بايه‌خى هه‌موو لایه‌كمانه و ئاكامه‌كه‌شى له سوود و به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتیانى كوردستانه.
ئێمه ئه‌مڕۆ لێره ئاماده‌ین بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى یه‌كه‌م پڕۆژه‌ى (كۆمبایند سایكڵ) له مێژووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا. ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ دامه‌زراندنى دوو یه‌كه‌ى نوێیه له وێستگه‌ى هه‌ولێرى غازى؛ كه به شێوه‌ى (كۆمبایند سایكڵ) دروست ده‌كرێت و هیچ سووته‌مه‌نیه‌كى زياترى پێویست نابێت.
پڕۆژه‌يه‌كى وا كه به هاوكاريى نێوان كۆمپانیاى (ماس گلۆباڵ) و (ئه‌نكا)ى توركيا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى وێستگه‌ى گازى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ گۆڕینى شێوازى كاركردنه له شێوه‌یه‌كى ساده‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، بۆ شێوه‌ى تێكه‌ڵاو، ئه‌مه‌ش به واتاى سیسته‌مێكى پێشكه‌وتووتر بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاسى كۆمپانياى (GE)ى ئه‌مه‌ريكى، هه‌روه‌ها (CMI)ى به‌لجيكى،ABB) ) و GEA))ى ئه‌لمانى بكه‌م، كه به هاوكارى له‌گه‌ڵ كۆمپانياى (ئه‌نكا)ى توركى، هه‌ر يه‌كه و له بوارێكدا به‌شدارى له‌م پڕۆژه‌يه‌دا ده‌كه‌ن. سوپاسى ئاماده‌بوونيان ده‌كه‌م و سوپاسى به‌شداربوونيان ده‌كه‌م له‌م پڕۆژه‌يه‌دا.
هه‌روه‌ها سوپاسێكى تايبه‌تيى خۆم ئاراسته‌ى براى به‌ڕێزم كاك ئه‌حمه‌د ئيسماعيل ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ لێره ئاماده‌يه. من به بيرم دێ ئه‌و كاته‌ى كه ئێمه كاره‌بامان له دوو كاتژمێر زياتر نه‌بوو، به بێ ئه‌وه‌ى ئێمه هێچ گرێبه‌ستێك ئيمزا بكه‌ين، هيممه‌تى كرد، هاته كوردستان و ده‌ستى كرد به‌م پڕۆژه گه‌وره‌يه كه ئه‌و كات وا مه‌زنده ده‌كرا كه ئه‌مه پڕۆژه‌يه‌كه، خه‌ونێكه نايه‌ته دى. ئه‌مڕۆ ئێمه به ڕاستى به هيممه‌تى هه‌موو لايه‌ك ئه‌و خه‌ونه‌مان كرده واقع.
له ڕێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه، به‌رهه‌مى كاره‌با له‌م وێستگه‌یه نزیكه‌ى 50% زیاد ده‌كات؛ بێ ئه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى زیاتر به كار بێنین، ڕێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان له (1000) مێگاوات بۆ (1500) مێگاوات به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ره‌وپێشچوونێكى گرنگه بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مى كاره‌با.
له‌م پڕۆژه‌یه‌دا سووته‌مه‌نيى به‌كارهاتوو جارێكى دیكه به كار دێته‌وه و به‌رهه‌مى كاره‌باش به ڕێژه‌يه‌كى به‌رچاو زیاد ده‌كرێت. ڕاسته دامه‌زراندنى ئه‌م ده‌زگایه پێویستى به بڕى (740) ملیۆن دۆلار هه‌یه، به‌ڵام سووده‌كه‌ى له‌وه زیاتره كه پێشبینى ده‌كرێت. چونكه له‌و بڕه سووته‌مه‌نیه‌ى پێشتر به فیڕۆ ده‌چوو؛ ئێستا جارێكى تر به كار دێته‌وه.
هه‌ر نزيك له‌م بابه‌ته‌وه، حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه به ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى گرنگ و زۆر به سوود بده‌م كه له سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى خۆم بۆ پارێزگاى دهۆك، زۆر سه‌ره‌نجى ڕاكێشام. ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه دهۆك له وێ كارگه‌يه‌كيان بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى زبڵ داناوه و له زبڵ و پاشماوه‌كان، به‌رهه‌مى تازه دروست ده‌كه‌ن. ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى نوێ يه له دهۆك كراوه. هيوادارم وه‌زاره‌تى شاره‌وانيى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان؛ سوود له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن كه ئه‌مڕۆ له دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌يه كه ئه‌م پڕۆژانه، ده‌بنه هۆى ڕاگرتنى پاكترى ژينگه‌ى كوردستان، ئه‌مه‌ش سووودێكى گه‌وره و پێويستيه‌كى زۆر. چونكه هه‌ر چه‌ند هه‌ول بده‌ين پارێزگارى له ژينگه بكه‌ين؛ كه‌مه، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ين، هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست، بۆ پاراستنى ژينگه له هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵ و كۆشش بكه‌ين.
ڕاسته له ساڵانى ڕابردوودا هه‌رێمى كوردستان له بوارى زیادكردنى به‌رهه‌مى كاره‌بادا؛ پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینيوه، به‌ڵام هێشتا له ئاست ویستى هاووڵاتیان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نیه، چونكه تا دێت ڕێژه‌ى دانیشتوان به خێرایى زیاد ده‌بێت، شار و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان فراوانتر ده‌بن و پێداویستيى هاووڵاتیان بۆ كاره‌با ڕوو له زیادبوونه.
كاره‌با پێویستیه‌كى گرینگى ژیان و مافى هه‌موو كه‌سێكه بۆى دابین بكرێت، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگیريى ڕاسته‌وخۆى له كه‌رتى پیشه‌سازيى كاره‌با كردووه و ئه‌مڕۆش قۆناغێكى پیشكه‌وتووى ئه‌م بواره بۆ گه‌له‌كه‌مان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین.
وه‌ك چۆن پێشتر كاره‌با و ئاو و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان؛ به‌رنامه هه‌ره له‌پێشه‌كانى كارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوون، ئێستاش به هه‌مان شێوه له سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بين تا ئينشائه‌لڵا بگه‌ينه دوا قۆناغ. ئه‌م بوارانه بۆ هاووڵاتیان زۆر گرنگن، چونكه ده‌بنه هۆى پێشكه‌شكردنى وزه‌ى زیاتر بۆ په‌ره‌پێدان له ته‌واوى بواره‌كانى تر‌ى ژياندا.
دانانی بناغه‌یه‌كى سه‌قامگیرى درێژخایه‌ن و پته‌و له‌م بوارانه‌دا ده‌بێته هۆى فراوانكردنى بناغه‌ى سه‌رچاوه داراییه‌كانمان و به‌ره‌وپێشبردنى زیاتری ئابووريى ناوخۆ له هه‌رێمى كوردستان.
به ده‌ستپێكى هه‌نارده‌كردنى كاره‌با بۆ هه‌ردوو شارى كه‌ركووكى خۆشه‌ويست و مووسڵ، ئێمه ئه‌و قۆناغه‌مان ده‌ستپێكرد كه ده‌توانین سوود له سه‌رچاوه و سامانه سروشتیه‌كانى خۆمان وه‌ربگرین و بۆ دروستكردنى به‌رهه‌مى زیاده و هه‌نارده‌كردنى بۆ شوێنه‌كانى تر له هه‌رێمى كوردستان و عيراقدا.
وه‌ك ده‌زانن له هه‌موو ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ى حكوومه‌ت پشتگیریان لێ ده‌كات؛ تا ڕاده‌یه‌ك پشتى به كه‌رتى تایبه‌ت به‌ستووه، چونكه ئێمه پێمان وایه هاوبه‌شى پێكردنى كه‌رتى تایبه‌ت له پڕۆژه‌كاندا؛ ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌يه له به‌ره‌وپێشچوون وڵاته‌كه‌ماندا.
حكوومه‌ت له توانايدایه و پێویستیشه پشتگیريى زیاتر له‌و پێشكه‌وتنانه بكات كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێویستیمان به هاوكاريى كه‌رتى تایبه‌ت هه‌یه بۆ بنیادنانى كه‌رتى پیشه‌سازى، زیادكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ و پێشكه‌شكردنى ده‌رفه‌تى كارى زیاتر له هه‌رێمى كوردستاندا. ئه‌و كۆمپانیا و پڕۆژه ستراتیژیانه ڕۆڵیان ده‌بێت له دابینكردنى داهاتوویه‌كى سه‌قامگیر بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان.
ئه‌مڕۆ بوونى ئه‌م وێستگه‌یه شاهێدى گرنگيى كاره هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كه‌رتى تایبه‌ته. ئه‌م وێسته‌گه‌یه له سه‌ر ئه‌م ئامانجانه دروست بوو (بنیادنان و كارپێكردنى مۆدێلى ناوخۆ). نزیكه‌ى نیوه‌ى ڕێژه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆى كاره‌با كه ئێستا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ڕاستى و كاریگه‌ريى ئه‌و مۆدێله‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه و دروستكردنى وێستگه‌یه‌كى تر‌ى نوێى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له لایه‌ن كۆمپانیاى (كار گرووپ) كه مانگى ڕابردوو به یه‌كه‌وه له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا به‌شداریمان كرد، له چه‌ند ساڵى داهاتوودا ده‌بنه هۆى زیادكردنى ڕێژه‌ى به‌رهه‌مى كاره‌باى ناوخۆ بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ى ئێستا و زياتر. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كى تره كه كه‌رتى تایبه‌ت ده‌توانێت ڕۆڵێكى گرنگ له بنياتنانى ژێرخانى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕێت.
وه‌ك پێشتریش له كارنامه‌ى حكوومه‌ت ڕامگه‌یاندووه، پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى و پشتگیريكردن له پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزاری، پیشه‌سازى، كشتوكاڵ، كه‌شتوگوزارى و پڕۆژه درێژخایه‌نه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت؛ یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كیيه‌كانى كابينه‌ی حه‌وته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین كارگه‌ى زیاتر و به‌رهه‌مى زیاتر و ده‌ستپێشخه‌ريى زیاتر له بوارى كشتوكاڵ و پيشه‌سازى و گه‌شتوگوزار له كه‌رتى تايبه‌تى خۆمان ببینین. ئه‌وه‌ى له تواناماندا هه‌بێت ده‌یكه‌ین بۆ لابردنى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه ڕێگرن له سه‌رخستنى پڕۆژه‌كان، هه‌روه‌ها دابینكردنى كه‌شێكى ئارام و سه‌قامگیر و متمانه‌ى دواڕۆژ به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمان ده‌زانین وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێم.
ئێمه ده‌توانین ڕێگاى نوێى كاركردن بگرینه به‌ر و به شێوه‌یه‌كى پڕۆفیشناڵتر و بڕوابه‌خۆبوون كار بكه‌ین. پێویسته كه‌لتوورێكى باشترى كاركردن له‌م وڵاته‌دا پياده بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانمان به‌ره‌وپێش ببه‌ین و زیاتر سوود له كات وه‌ربگرین له كاره‌كانمان.
خه‌بات و تێكۆشانى ئێستا و داهاتوومان؛ بۆ دڵنیابوون له به‌ره‌وپێشچوونى ميلله‌ته‌كه‌مان و سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى نیشتمانیه. هه‌موو كار و پیشه‌یه‌ك گرنگه، ئه‌مه‌ش هه‌ر له كرێكاريه‌كى ساده‌ى پرۆژه‌ى بیناسازيه‌وه، تا ده‌گاته هاوبه‌شيى بازرگانيه‌كى سه‌ركه‌وتوو. ئه‌م كارانه هه‌موويان گرنگن بۆ به‌ره‌وپێشچوونى هه‌رێمه‌كه‌مان. هه‌موو هه‌وڵه‌كان پێویستن بۆ مسۆگه‌ركردن و به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ئازادیانه‌ى كه به ده‌ست هاتوون.
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا، پێشوازى له به‌شداريى وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین له كوردستاندا. ئێمه ئه‌ركێكى زۆرمان كێشاوه بۆ بونیاتنان و فراوانكردنى شه‌راكه‌تمان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به شێوه‌یه‌كى گشتى و پڕۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ش شاهێدن بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
زۆر خۆشحاڵم به ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه و سوپاسێكى تایبه‌تى بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌يه‌دا؛ به‌شدار بوون. سوپاسێكى تايبه‌تيم بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ره‌وه‌ها سوپاسى تايبه‌تيم بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌ردوو لايان زۆر به جددى له‌گه‌ڵ يه‌كتر كاريان كردووه بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆژه و پڕۆژه‌كانى تر‌ى له‌م شێوه‌يه له ئاينده‌دا.
دووباره زۆر زۆر به‌خێرهاتنى هه‌موو لايه‌كتان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم، هيوادارم ئه‌م پڕۆژانه، له ئاينده‌دا له هاوشێوه‌ى ئه‌م پرۆژانه له شوێنه‌كانى تر‌ى عيراقيش ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌بايه‌ى كه ئێستا ئێمه هه‌مانه له هه‌رێمى كوردستاندا؛ له هه‌موو شوێنه‌كانى تر‌ى عيراقيش به‌و شێوه‌يه ببينين، ئه‌وه ئامانجى ئێمه‌يه.
هه‌موو لايه‌كتان به‌خێر بێن، به سه‌ر چاو، زۆر سوپاس.
دووباره سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك..."
