لە سەعدییە پاسێکی مینرێژکراو پوچەڵکرایەوە
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سەعدییە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەو پاسە لە جۆری کیا بووە و لە لایەن بازگەیەکی ھاوبەشی ھێزە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەکە دەستی بەسەردا گیراوە و دواتر پوچەڵکراوەتەوە بە بێ ئەوەی ھیچ زیانێکی لێبکەوێـتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەشیدا: پاسەکە ٢٥٠ کگم مادەی نەتراتی ئەمۆنیۆمی تێدابووە و ئامادەکراوە بۆ تەقینەوە و وتیشی شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە دەستگیر کراوە.
