كۆنفرانسی دانانی پلانی ستراتیجی نیشتمانی لاوان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو

كۆنفرانسی دانانی پلانی ستراتیجی نیشتمانی لاوان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی و لاوان و ئافره‌تان پلانی ستراتیجی نیشتمانی لاوان له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ ده‌كا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كا دۆخی لاوی كورد به‌دانانی پلانێكی ستراتیجی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بین.
ئه‌مرِۆ له‌هۆڵی كتێبخانه‌ی زه‌یتون له‌شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوون كاوا مه‌حموود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری ده‌یان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئافره‌تان و لاوان، كۆنفرانسی دانانی پلانی ستراتیجی نیشتمانی لاوان له‌كوردستان به‌رِێوه‌چوو.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له‌ئێسته‌دا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین به‌ئاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند و لاوان ره‌شنووسی پلانی ستراتیجی نیشتمانی لاوان له‌كوردستان دابنێین.
هه‌روه‌ها گوتی، ده‌مانه‌وێ له‌رێگه‌ی پلانێكه‌وه‌ كار بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و مه‌ده‌نیی دۆخی لاوانی كورد بكه‌ین، له‌دانانی ئه‌و پلانه‌ ستراتیجیه‌ش سوود له‌سیاسه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان، سیاسیه‌تی جێنده‌ری و پاراستنی مافی مرۆڤ وه‌رده‌گرین.
Top