فه‌لاح مسته‌فا : ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوید و پۆڵۆنیا و بولگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

فه‌لاح مسته‌فا : ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوید و پۆڵۆنیا و بولگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاند له‌ چوار چێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ عیراق و ناوچه‌كه‌ و ئاینده‌ی رێكه‌وتنی ئه‌وڕوپا له‌گه‌ڵ عیراق و به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا، ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی هاوبه‌شی هه‌رسێ‌ وڵاتی ئه‌وروپی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌ڕێزیان گوتی: هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان كارڵ بیڵد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید و رادۆ سڵاو سیكۆرسكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا و نیكۆلای میلادینۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا ده‌گه‌نه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و گه‌وره‌ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ حكومه‌تی پۆڵۆنیا نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌.
Top