سبەى تاڵەبانى و بارزانى كۆ دەبنەوە
فوئاد حوسێن سەرۆكى دیوانى سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، ئەمڕۆ هیچ كۆبوونەوەیەكی راوێژكاریی لە هەولێر ساز ناكرێ و راگەیەنراوەكەى دوێنی كۆبوونەوەكەش دوایین راگەیەنراو بووە.
حوسێن گوتى، هەروەها راگەیەنراوەكەى كۆبوونەوەى دوێنێ هەڵوێستی رەسمی بەشدارانى كۆبوونەوە راوێژكارییەكەى هەولێر بووە و هیچ راگەنراوێكی تر بڵاو ناكرێتەوە.
لەلایەكی تریشەوە، فەیسەڵ دەباغ راوێژكاریی راگەیاندنى سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە(ئاكانیوز)ى راگەیاند، شیمانەى هەیە سبەى چوارشەم بارزانى و تاڵەبانى لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی سیاسیی ئێستەی وڵات و دوایین پەرسەندنەكانى سەر گۆڕەپانى كوردستان و عێراق تاوتوێ بكەن.
