به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانى رێوره‌سمى به‌خاكسپاردنی رووفاتی (730) ئه‌نفالكراوى گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانى رێوره‌سمى به‌خاكسپاردنی رووفاتی (730) ئه‌نفالكراوى گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد
به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى حكومى و حزبى و جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ، له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ رێوره‌سمى به‌خاكسپاردنی رووفاتی (730) ئه‌نفالكراوى گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد.

دوای ئه‌وه‌ی دوێنی دووشه‌ممه‌ له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا رووفاتی 730 ئه‌نفالكراوی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گه‌یه‌ندرانه‌وه‌ شاری سلێمانى ، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ‌ش به‌ره‌و شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێكران و كه‌مێك پێش ئێستاش مه‌راسیمی به‌ خاكسپاردنی رووفاته‌كان ده‌ستپێكرد ‌.
Top