رِۆژانى سێشه‌مه وه‌زیرى شاره‌وانى له پرسه‌گه‌یه هه‌نگاوه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى رِۆتین له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌ستی پێكرد
ئه‌مرِۆ 30.6.2012 دڵشاد شه‌هاب وه‌زیرى شاره‌وانى وگه‌شتوگوزار له پرسگه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى گوێى له كێشه‌و داخوازیه‌كانى زیاتر له په‌نجا هاوولاَتى گرت , به‌شێكى زۆرى له‌و كێشانه‌ى چاره‌سه‌ر كرد و وه‌لاَمى داخوازیه‌كانیشى دایه‌وه, له وه‌لاَمى به‌شێكى دیكه‌ى كێشه‌كان وه‌زاره‌تى شاره‌وانى رِایگه‌یاند: ئه‌و كێشانه‌ى یاسایین , یاسا رِێرِه‌وى خۆى وه‌رده‌گرىَ و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له دادگا ده‌كرێت , بۆ ئه‌و موڵكانه‌ى كه هى خه‌ڵكن و به‌ر پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌كه‌ون , وه‌زیرى شاره‌وانى گووتى: له ته‌واوى شار‌و شارۆچه‌كانى كوردستان , له ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ى شاره‌وانى هه‌یه , لیژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه پێكهاتووه , هه‌موو ئه‌و هاوولاَتیانه‌ى موڵكیان به‌ر پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌كه‌وىَ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
له باره‌ى دامه‌زراندنى نوێشه‌وه , دڵشاد شه‌هاب - وه‌زیرى شاره‌وانى ئاشكراى كرد : له به‌راییدا پرسى فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كان یه‌كلایى ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بیانكه‌ین به فه‌رمانبه‌رى رِه‌سمى , دواتر به پێى پێویست خه‌ڵكى دیكه داده‌مه‌زرێنین .
