بە سەرپەرشتی سەرۆكی كوردستان كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری لە نێوان ئیئتیلافی ئەلعێراقیە و كوتلەی ئەحرار و هاوپەیمانی كوردستانی و لایەنی دیكە بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتی سەرۆكی كوردستان كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری لە نێوان ئیئتیلافی ئەلعێراقیە و كوتلەی ئەحرار و هاوپەیمانی كوردستانی و لایەنی دیكە بەڕێوەچوو
ئێوارەی دوێنێ 28\\5\\2012 لە هەولێر بە سەرپەرشتی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی ئیئتلافی ئەلئێراقیە و كوتلەی ئەحرار و هاوپەیمانی كوردستانی و لایەنی دیكە بۆ تەواوكردنی كۆبوونەوە راوێژكارییەكانی هەولێر و نەجەفی ئەشرەف كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو بە ئامانجی راستەڕێكردنی رەوتی پڕۆسەی دیموكراتی و دانانی ئاستێك بۆ بەرنامەی تاكڕەوەی لە بەڕێوەبردنی وڵات، دواتر ئەم بەیاننامەی خوارەوەیان بڵاوكردەوە .


بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بۆ تەواوكردنی كۆبوونەوە راوێژكارییەكانی لە هەولێر و نەجەفی ئەشرەف گرێدران بە ئامانجی راستەڕێكردنی رەوتی پڕۆسەی دیموكراتی و دانانی ئاستێك بۆ بەرنامەی تاكڕەوی لە بەڕێوەبردنی وڵات و دەستكردن بە پڕۆسەی بنیادنانی راستەقینە بە شێوەیەك یەكێتی گەلی ئێراق و پێشكەوتنی دابین بكات، ئەمڕۆ ئێوارە هێزە نیشتمانیەكانی ئیمزایان لەسەر یاداشتنامەی راوێژكاری رۆژی 28\\4\\2012 هەولیر و دۆكیومێنتی نەجەفی ئەشرەف رۆژی 19\\5\\2012 كردووە، كە دواتر بە دوای داهات كۆبوونەوە و ئامادەبووان دووپاتیان لە پابەندبوونیان بە جێبەجێكردنی سەرجەم ئەو بڕیارانە كردەوە كە لە كۆبوونەوەی نەجەفی ئەشرەف رێككەوتنی لەسەركراوە، هەروەها دووپاتیان لە درێژەدان و فراوانكردنی ئەو كۆوبوونەوە راوێژكاریانە لە رۆژانی داهاتوودا كردەوە بۆ تەواوكردنی تەوافوق لەسەر میكانیزم و رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئەوەی پێشتر لەسەری رێككەوتوون و دۆزینەوەی چارەسەرێكی نیشتمانی بە پەلە، كە جێبەجێكردنی شێوەی راستەقینەوەی دەستوور دابین بكات.
بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی ئەو كۆبوونەوە راوێژكارییەی كرد بە ئامادەبوونی ئیئتیلافی ئەلعێراقیە و كوتلەی ئەحرار و هاوپەیمانی كوردستانی و لایەنی دیكە.
Top