سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم: به نامه‌یه‌ک داواکارییه‌کانمان ئاراسته‌ی مالیکی کردووه
نێچیرڤان بارزانی گوتی: \""هێشتا هیچ گۆڕانکاریه‌ک له په‌یوه‌ندیه‌کانمان دروست نه‌بووه و چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمارین بۆ ئه‌وه‌ی دوایین گفتوگۆکانمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه.\""
سه‌رۆکی حکومه‌ت روونی کرده‌وه: \""ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که داوای گۆڕینی مالکیمان کردبوو نامه‌یه‌کمان ئاراسته‌ی مالیکی کردووه و تێیدا کۆمه‌ڵێک داواکاری و مه‌رجمان تێدا خستۆته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و پابه‌ند نه‌بوو به‌و داواکاریانه‌وه ئه‌و کات قسه‌ی خۆمان هه‌یه.\""
له‌باره‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی خاو، ئه‌وه‌شی گوت: \""تا ئَێستا به هیچ جۆرێک نه‌وتی خاوی کوردستان به نهێنی نه‌نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.\"""
