په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئه‌مرِۆی خۆی بۆ سبه‌ی دواخست

په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئه‌مرِۆی خۆی بۆ سبه‌ی دواخست
به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ ئیمزای ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره‌، هاتووه‌، ئاگادداری په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ دانیشتنى ئه‌مرِۆى په‌رله‌مان ژماره‌ (19)ى رۆژى 28/5/2012، بۆ كاتژمێر (10)ى به‌یانى رۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 29/5/2012 دواخراوه‌.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌به‌ر به‌شداربوونى سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌ مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى روفاتى 730 قوربانى ئه‌نفالكراوى ناوچه‌ى گه‌رمیان و سه‌ر له‌نوىَ ناشتنه‌وه‌ى روفاتى پیرۆزیان له‌ مۆنیمێنتى ئه‌نفال له‌ چه‌مچاڵ.
Top